كه‌شناسی‌ هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ شه‌پۆله‌كه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو هۆشداری‌ ده‌دات

كه‌شناسی‌ هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ شه‌پۆله‌كه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو هۆشداری‌ ده‌دات

جار بینراوە: (1.4K)

– 
بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی رایگهیاند كه سهرهتای ههفتهی داهاتوو شهپۆلێكی بهفر و باران ناوچهكانی ههرێم دهگرێتهوه، دهشڵێت: “پلهكانی گهرما نزمدهبنهوه و خێرایی با چالاك دهبێت”.

بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا هۆشداری دهدات بۆ رۆژانی شهممه و یهكشهممه و دووشهممه و رایگهیاند كه:

*پێشبینی دهكرێ درهنگانی شهوی ههینی له سهر شهممه ههرێمی كوردستان بكهوێته ژێر كاریگهری شهپۆلێكی باران بارین و بهفر بارین سهرهتا  لهكاتهكانی دوای دوای نیوه شهو تا پێش نیوهڕۆی شهممه بارانی پچڕپچڕ دهبێت له ناوچهكانی ڕۆژههڵاتی ههرێم (سلێمانی و ههڵهبجه)و گهرمیان و كهركووك و راپهڕین وه له ناوچهكانی ناوهڕاست و باكوور تهنها كهمێك نمه باران دهبێت.

*پاشان كاریگهری شهپۆلهكه درێژ دهبێتهوه و سهرجهم ناوچهكانی ههرێم دهگرێتهوه.

*له كاتهكانی پێش نیوهشهو تا پێش بهرهبهیانی یهكشهممه بۆ ماوهیهكی كورت خایهن شێوازی باران بارین دهگۆڕێت بۆ بارانی بهلێزمه له ناوچهكانی سنوری دهۆك- بهردهڕهش- ههولێر و كۆیه و بهشێك له سنوری ڕاپهڕین و ئیدارهی سۆران و ئاكرێ و ناوچه شاخاوییهكانی ڕۆژههڵاتی دهۆك هاوكات تێكهڵهی بارینی بهفر و باران دهبێت له ئیدارهی سۆران و له ناوچهكانی دیكهی ههرێم نمه باران و بارانی مام ناوهند دهبارێت.

*بهیانی رۆژی یهكشهممه باران بارین له سهر پارێزگای ههولێر و دهۆك زۆر لاواز دهبێت و تهنها له ناوچهكانی ڕۆژههڵاتی ههرێم (سلێمانی و ههڵهبجه ) وناوچه شاخاوییهكان نمه باران دهبارێت.

*له كاتهكانی شهوی یهكشهممه له سهر دووشهممه كاریگهری باران بارین سهرجهم ناوچهكانی ههرێم دهگرێتهوه به نمه باران و بارانی مامناوهندی پچڕپچڕ و لهدوای نیوهڕۆوه دیسان كاریگهری لاواز دهبێت له سهر ههردوو پارێزگای ههولێر و دهۆك، بهڵام كاریگهرییهكهی له ناوچهكانی ڕۆژههڵات (سلێمانی و ههڵهبجه) و ناوچهشاخاوییهكان دهبێت.

*پلهكانی گهرما (3-5) پلهی سیلیزی نزم دهبنهوه به بهراورد به پلهكانی گهرمی ئهمڕۆ.

*خێرایی با (15-25) كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا رۆژی شهممه له ههولێر چالاك دهبێت بۆ سهرووی 35 كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا. 

*له سلێمانی خێرایی با چالاك دهبێت بۆ سهرووی 45 كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا رۆژی دووشهممه. 

*له ماوهی ئهم شهپۆله بهفر له سهرجهم ناوچه شاخاوییه سنورییهكان و ههندێك لهو ناوچانهی نزیكن له ناوچه شاخاوییه سنورییهكان دهبارێت.

بابەتى تر

👤
Live: 189 Today: 1,765 📊 Click Here