قوباد تاڵه‌بانی: حكومه‌تی هه‌رێم به‌ گرنگییه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیمارات

قوباد تاڵه‌بانی: حكومه‌تی هه‌رێم به‌ گرنگییه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیمارات

جار بینراوە: (939)


قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان پێشوازیكرد له وهفدێكی باڵای ئیمارات به سهرۆكایهتیی سهعید ئهلهاجری، نێردهی تایبهتی وهزیری دهرهوهی ئهو وڵاته بۆ كاروباری ئابووری و له كۆبوونهوهی نێوانیاندا گفتوگۆ لهبارهی چۆنییهتی بههێزتركردنی پهیوهندیی بازرگانی نێوان ههردوولا و دهرفهتهكانی وهبهرهێنان له ههرێمی كوردستان كرا.

بهگوێرهی راگهیهندراوی نووسینگهكهی، له كۆبوونهوهكهدا كه رۆژی چوارشهمه(10/9/2025) له ههولێر بهڕێوهچوو، جێگری سهرۆك وهزیران رایگهیاند “حكومهتی ههرێمی كوردستان به گرنگییهكی تایبهتهوه دهڕوانێته پهیوهندییهكانی لهگهڵ ئیمارات و خوازیاره كۆمپانیا و وهبهرهێنهرانی ئیماراتی بهشدارییهكی گهورهیان ههبێت له پرۆسهی گهشهپێدانی كوردستان”.

وهفده ئیماراتییهكه كه به مهبهستی دۆزینهوه و ههڵسهنگاندنی دهرفهتهكانی وهبهرهێنان سهردانی كوردستانیان كردووه، رایانگهیاند ئامانجیانه “پڕۆژهی گهوره و درێژخایهنی وهبهرهێنان له ههرێمی كوردستاندا جێبهجێ بكهن”. 

له كۆبوونهوهكهدا جێگری سهرۆك وهزیران روونی كردهوه كه له ههرێمی كوردستان به تایبهت له بوارهكانی كشتوكاڵ و گهشتوكاڵ و گهشتوگوزار و وزهی نوێبووهوهدا دهرفهتی گهوره ههیه بۆ وهبهرهێنهرانی ئیماراتی و ئاماژهی بهوهشكرد كوردستان دهتوانێت ببێته سهبهتهی خۆراكی ههموو عێراق و تهنانهت بهرههمه كشتوكاڵییهكانی رهوانهی بازاڕهكانی دهرهوهش بكات. 

ههر لهم چوارچێوهیهدا قوباد تاڵهبانی داوایكرد وهفدهكه هانی وهبهرهێنهرهكانی وڵاتهكهیان بدهن لهم بوارانهدا وهبهرهێنان له كوردستاندا بكهن، چونكه جگه لهوهی حكومهتی ههرێم ههموو جۆره كارئاسانییهكیان بۆ دهكات، ههرێمی كوردستان خاوهنی هێزی كاری شارهزاشه لهم بوارانهدا.

بابەتى تر

👤
Live: 11 Today: 20 📊 Click Here