قوباد تاڵه‌بانی بۆ كونسوڵی گشتیی فه‌ڵه‌ستین: هیواخوازم هه‌رچی زووه شه‌ڕ كۆتایی بێت

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه گه‌لی كورد هه‌میشه پشتیوانی داوا ره‌واكانی گه‌لی فه‌له‌ستین بووه.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازیكرد له باڵیۆز دكتۆر ماهیر كهراكی، كونسوڵی گشتیی فه‌ڵه‌ستین له هه‌رێمی كوردستان و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا باسی دۆخی فه‌ڵه‌ستین و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی چوارشه‌مه(10/9/2025) به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانی به ئاماژه‌دان به په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان هه‌ردوو بزووتنه‌وه‌ی كورد و بزووتنه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، رایگه‌یاند گه‌لی كورد هه‌میشه پشتیوانی داوا ره‌واكانی گه‌لی فه‌له‌ستین بووه و هاسۆزی خۆشی بۆ ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه ده‌ربڕی كه له فه‌ڵه‌ستین و كه‌رتی غه‌زه به‌سه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌ستیندا هاتووه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران هیوای خواست هه‌رچی زووه شه‌ڕ كۆتایی بێت و ئاشتی باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بكێشێت. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پشتیوانی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی ده‌ربڕی كه له ئێستادا له‌لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانه‌وه پشتگیری لێ ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و فه‌ڵه‌ستین كرا و هاوڕابوون هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و فه‌ڵه‌ستین پێویسته له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا پشتیوان و هاوسۆزی یه‌كتربن.


















Post Comment