راگه‌یه‌ندراوێك له نێچیرڤان بارزانییه‌وه

–
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ی لیژنه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی و برایه‌تی و دیموكراسی له په‌رله‌مانی توركیا ده‌كات و به “هه‌نگاوێكی گرنگ” وه‌سفی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ی لیژنه‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له په‌رله‌مانی توركیا بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*پێشوازی له ڕاپۆرتی لیژنه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی و برایه‌تی و دیموكراسی له په‌رله‌مانی توركیا ده‌كه‌م.
*به هه‌نگاوێكی گرنگ و ئاراسته‌یه‌كی دروستی ده‌زانم بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ری.
*پێشخستنی زمانی سیاسه‌ت و دیالۆگ و پابه‌ندبوون به چاره‌سه‌ری ئاشتییانه، بنه‌مای سه‌ره‌كین بۆ بنیاتنانی سه‌قامگیریی هه‌میشه‌یی كه به سوودی هه‌موو ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
*ئێمه له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه جه‌خت له پشتگیری و هاوكاریمان بۆ هه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوێك ده‌كه‌ینه‌وه كه ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان بێت و ئاسۆیه‌كی نوێ بۆ برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان بكاته‌وه.
* هیوادارین هه‌نگاوی تری له په‌رله‌مان به‌دوادا بێت بۆ به‌هێزكردنی زیاتری متمانه و به‌دیهێنانی ئه‌و ئاشتییه‌ی كه هه‌مووان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.















Post Comment