د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆمار و شایسته‌ نیشتمانی و ده‌ستوورییه‌كان روون ده‌كاته‌وه‌

د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆمار و شایسته‌ نیشتمانی و ده‌ستوورییه‌كان روون ده‌كاته‌وه‌

جار بینراوە: (1.5K)

– 
د. ئاسۆ فهرهیدون عهلی ئهندامی خولی پێنجهمی ئهنجومهنی نوێنهران و كاندیدی سهرۆكایهتی كۆمار له پهیامێكدا بۆ پهرلهمانتارانی ئهنجومهنی نوێنهران رایگهیاند كه:

*ئهم بارودۆخه ورد و ههستیارهی عێراق و ناوچهكهی پێدا تێدهپهڕێت، چیتر بهرگهی دوودڵی و دابهشبوونی زیاتر ناگرێت، بهڵكو پێویستی به خێراكردن له جێبهجێكردنی تهواوی ئهو پابهندییانه ههیه كه لایهنه سیاسییهكان بهڵێنیان لهسهر داوه بهجۆرێك كه سهقامگیری بههێز بكات و بهرژهوهندیی عێراقییهكان بپارێزێت.

*له سۆنگهی بڕوای نهگۆڕم بهوهی كه سازانی ڕاستهقینه و هاوبهشی هاوسهنگ، تاكه بنهمای سهقامگیریی پڕۆسهی سیاسیین، دهمهوێت ههڵوێستی خۆم سهبارهت به شایسته نیشتمانی و دهستوورییهكانی داهاتوو ڕوون بكهمهوه.

*بهردهوامبوونی كاندیدبوونی بهنده بۆ پۆستی سهرۆكایهتی كۆمار بهستراوهتهوه (به تهنها) به بهدیهێنانی ڕێككهوتنێكی ڕوون و پابهندكار له نێوان فراكسیۆنه كوردستانییهكان، لهسهر تاكه كاندیدێكی سازان، كه ڕهنگدانهوهی ئیرادهیهكی سیاسیی هاوبهش بێت، دوور له دابهشبوون و سهپاندنی ئهمری واقیع.

*ههڵبژاردنی بهنده وهك (سهرۆك كۆمار)، بهو مانایهش دێت كه پابهندبوونی تهواوم دهبێت بهوهی هیچ كاندیدێك بۆ پێكهێنانی حكومهت ڕانهسپێرم له دهرهوهی چوارچێوهی سازان (تهوافوق) ، بهجۆرێك كه مافی نوێنهرایهتیكردنی هێزهكانی “چوارچێوهی ههماههنگی” (الإطار التنسيقي) مسۆگهر بكات، له چوارچێوهی واده دهستوریهكان.

*ههر ههوڵێك بۆ سهپاندنی بژاردهی تاكلایهنه، یان بازدان بهسهر بنهمای هاوبهشیی نیشتمانی، تهنها دهبێته هۆی قووڵكردنهوهی بنبهستی سیاسی و فراوانبوونی بازنهی قهیرانهكان و پهكخستنی دامهزراوهكانی دهوڵهت (به پێكهێنانی حكومهتی ههرێمی كوردستانیشهوه) له ساتهوهختێكدا كه بهرگهی پهكخستنی زیاتر ناگرێت، ئهمهش بهرپرسیارێتیهكه كه دهكهوێته ئهستۆی ههر لایهنێك كه بهشدار بێت لهم پرۆسهیهدا .

*قۆناغی ئێستا، سنووری مانۆڕه سیاسییهكان و ههوڵهكانی بازدان بهسهر جهوههری قهیرانه سیاسییهكانی تێپهڕاندووه و حیساباتی بردنهوهی تهسكی پووچهڵ كردووهتهوه.

* ئهم قۆناغه بڕیاری ڕوون و یهكلاكهرهوهو بهپهلهی دهوێت، كه تێیدا بهرژهوهندیی عێراق و سهقامگیریی دامهزراوهكان و داهاتووی دهوڵهت بخرێته سهرووی ههموو گوزارشتێكی دیكهوه .

بابەتى تر

👤
Live: 127 Today: 647 📊 Click Here