حکومەتی بەتاڵ
دوای گۆڕانکارییه‌کانی 9 /4 / 2003 , نەمانی سەدام و بەعس ، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و حکومەتی عێراقی عەرەبی شعەی موسڵمان له به‌غداد ، سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد و حزبه‌کانی کوردستان ، له په‌رله‌مانی عێراق ، ئه‌وه‌نده ی دژایه‌تی یه‌کتریان کرد و یەکتریان سڕیەوە ، بۆ هه‌ڵپه ی کورسی ده‌سه‌ڵاتی سەرکردەکان و حزب .
میدیا ی حزبەکان ، بە بەردەوامی سەرقاڵی دروستکردنی سیناریۆ و درۆ و تۆمه‌ت و بوختیان هه‌ڵبه‌ستن بوون بۆ یه‌کتریی ، ئه‌وه‌نده باسی سەرکردەکان و روخسارە توتی ئاسا‌کانیان دەکرد، خاوه‌نی هیچ ێکی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوون.
سیناریۆی بەتاڵ و نمایشی خاڵه لاوازه‌کانیان ، سه‌رکرده سیاسییه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کورد له به‌غداد که‌وته روو.
په‌رله‌مانتارانی کورد ، به یه‌ک ده‌نگ و بە یه‌ک هه‌ڵوێست ، له ناو هۆڵی په‌رله‌مانی به‌غداد ی پایته‌خت ، نەیانتوانی بە کۆمهڵکوژییەکانی کورد و ئه‌نفال و کیمیا باران و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان هۆڵی پەرلەمانی بەغدادی پایتەخت بهەژێنن ، نەیان توانی ویژدانی مردووی ئەو ئه‌ندام پهرلهمانتارانە بە ئێسک وپروسکی ژن وپیاو مداڵی کوردی بیابانەکانی خوارووی عێراق شەرمەزار بکەن .
دەنگی رەگەزپەرستی ئەو ئەندام پەرلەمانەی ناو پەرلەمانی بەغداد ، رەشەبای ئەنفال ژەهری خەردەل و سیانیدە، جارێکی تر لە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە جینۆسایدی کورد دەکەن.
دەسەڵات دارە هیج لەبارانەبوەکانی کورد نەیان توانی بە ئیسک و پروسکی گۆڕه‌به کۆمه‌ڵه‌کانی ئەنفالی بیابانەکانی عێراق ،وەک دۆکۆمینتێکی نیوده‌وڵه‌تی ، هەموو ئەو روخسار‌و زمانە ژەهراویانە بەتاڵ بکەنەوە .
پەرلەمانتاران و نوێنەرەکانی کورد ، نوێنەری ده‌نگ و ره‌نگی داوا سه‌ره‌تایی و مافه ده‌ستووریی ویاساییەکانی کورد لە بەغداد نەبوون ، نەیان توانی کێشه‌و قه‌یرانه ئاڵۆزکراوهکانی تاکی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کورد ، نه‌یانتوانی سروشتی سنووری باشووری کوردستان، له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جوگرافیای عێراق ی نوێ دیاری بکه‌ن ، پلان و به‌رنامه‌و نهخشەی جێ به‌جێ کردنی ماده‌ی 140 یان ، کاڵ و بەتاڵ کردەوە.
نەیان توانی بە حکومه‌تی نوێی عێراق راگه‌یه‌نن ، دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق ، بە بڕیاریی یاسا یی (کۆمه‌ڵکوژی فه‌یلییه‌کان )و (بارزانیه‌کان) و (ئه‌نفال )و (کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه)ی به جینۆساید داناوه ، بۆ تا ئێستا حکومه‌تی نوێی عێراق ، مه‌رسومی جمهوری دهرنهکردوە، بۆ حکومه‌تی عێراق دوای لێبوردنی له کورد نه‌کرد ، بۆ قه‌ره‌بووی یاسایی و مادی و مه‌عنه‌وی جینۆسایدی کورد نه کراونەتەوە، به‌ڵام قه‌ره‌بووی جینۆسایدیی کوێتیه‌کان کرایه‌وه.
پەرلەمانتارە کوردەکان ، نەیان توانی فشار بخەنە سه‌رده‌وڵه‌تی عێراق ، عێراق ببێ به ئه‌ندامی دادگای نیوده‌وڵه‌تی ، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر کورد ، ئه‌نفال و جینۆساید نه‌کرێته‌وه .
سه‌کردایه‌تی سیاسی کورد‌و په‌رله‌مانی کورد له به‌غدادو هه‌ولێر و حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان ، بڕیاری یاسایی دادگایی باڵای تاوانبارانی عێراق یان بۆ ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد خستە په‌راوێزه‌و تاوانبارەکانیان پاراست، بۆ ئەوەی رووبه‌رووی دادگا نەکرێنەوە
به پێ ی ده‌ستوورو یاسا وسیسته‌می سه‌ره‌وتی نیشتمانی ، دەبوایە ، بوار نهدرایە ، بە هیچ سه‌رکرده‌و حیزبێک، بیره نه‌وته‌کان بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان و خانەوادەو حزبەکانیان به‌کار بهێنن ، چی تر یاری به گرێبه‌ستی نه‌وت نه کرێ ، داهاتی خاڵه گومرگییه‌کانی سنووره‌ییه‌کان به‌هه‌ده‌ر نه درێ .
حکومه‌تی هه‌رێم ئەوە ٣٤ ساڵی دەسەڵاتی دا ،دوور له دەستوورو یاسا ورێسا ، یاری به‌قوت و بژێوی هاوڵاتیان دەکەن ، ژیانی خه‌ڵکیان بە جۆرێک دژوار‌و قورس کردوە ،گه‌نجه‌کان ،رێگای هات و نه‌هاتی ده‌ریای ئیجه دگرنه به‌ر، به‌ره‌و چاره‌نووسێکی ون .
گه‌ر کورد له ئاستی عێراق ، نه‌ک 60 کورسی ، گه‌ر 100 کورسی، له په‌رله‌مانی به‌غدادی هه‌بێ ، له به‌ر ئه‌وه‌ی بە گرێ ی سایکۆلۆجی جەلالی ومەلایی ، یه‌کتریی قوبوڵ ناکه‌ن ، یه‌کتریی ده‌سڕنه‌وه ، رۆڵی کورد له به‌غداد لاوازه‌و هیچ گۆڕانکارییه‌کیان پێ ناکرێ .
حکومه‌تی هەولێر و حکومه‌تی به‌غداد ، لە یەک سیناریۆ دا ، تەواکەری یەکترین ، داهات و موچە بۆ یەکتریی نەنێرێن و هەڵی لۆشن .















Post Comment