“به‌شه خۆراكی یه‌ك ملیۆن كه‌س له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێت”

نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا رایگه‌یاند كه “له به‌شه خۆراكی مانگانه‌ش به‌غدا غه‌در له ھه‌رێمی كوردستان ده‌كات، لای خۆیان ئه‌وه‌ی شه‌ش مانگ فۆرم پڕنه‌كاته‌وه به‌شه خۆراكه‌كه‌ی راده‌گرن، به‌ڵام له ھه‌رێمی كوردستان ته‌نیا دوو مانگ پڕی نه‌كاته‌وه به‌شه خۆراكه‌كه‌ی ڕاده‌گرن”.
حسێن سه‌بری، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم بۆ به‌غدا كه هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری پسووڵه‌ی خۆراكی له دھۆك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی وت كه “به‌ھۆی پڕنه‌كردنه‌وه‌ی فۆرمی خۆراك، یه‌ك ملیۆن كه‌س له هه‌رێمی كوردستان به‌شه خۆراكی راگیراوه”.
ده‌شڵێت: “به‌شێك له‌وانه‌ی فۆرمیان پڕنه‌كردۆته‌وه تا ئێستا كارتی نیشتمانی‌یان نییه و تاوه‌كو فۆرمی خۆراكه‌كان پڕده‌كرێنه‌وه ئاوا ده‌بێت، ناشزانین چه‌ند مانگ دوا ده‌كه‌وێت”.
ئه‌و به‌رپرسه باسی له‌وه‌شكرد كه “كاتێ واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی خۆراك كۆتایی پێهات، ئه‌وكات پێویسته بچێته فه‌رمانگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت فۆرمی خۆراك پڕبكاته‌وه، ڕێكاره‌كانیش زۆر زه‌حمه‌تن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “به‌غدا ھاوشێوه‌ی مووچه له به‌شه خۆراكی مانگانه‌ش غه‌در له خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كات، چونكه له عێراق ئه‌وه‌ی تا شه‌ش مانگ فۆرمی خۆراك پڕنه‌كاته‌وه به‌شه خۆراكی راده‌گرن، به‌ڵام بۆ ھه‌رێمی كوردستان ته‌نیا ماوه‌ی دوو مانگیان داناوه.
به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، کارەکانی بە ئەلکترۆنیکردنی فۆڕمی بایەعی لە زۆربەی پارێزگاکان ڕاگیرا، جگە لە (کەربەلا، بەسرە، نەینەوا)..















Post Comment