ئەنفالیان کاڵ کردەوە

ئەنفالیان کاڵ کردەوە

جار بینراوە: (84)

لە ١٩١٥- ١٩١٨ ، سوپای سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم ی ئیمپراتۆری عوسمانی و( تەلعەت پاشا ، ئەنوەرپاشا ،جەمال پاشا ،شاکر پاشا ) یەک ملوێن و نیو ئەرمەنی و ئاشووریی یان ،بە جانەوەرانە کۆمەڵکوژکرد.

(٢٣) دەوڵەت ،ئەو کۆمەڵکوژییەی دەوڵەتی عوسمان یان بە جینۆساید ناساندووە، لە٢ ی حوزەیرانی ٢٠١٦ بە کۆی دەنگی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی ئەڵمانیا ئەو کۆمەڵکوژیە یان بە جینۆساید ناساند ،بە مەش بە ئەڵمانیاوە بوو بە(٢٤) دەوڵەت، کۆمەڵکوژیی ئەرمەنی و ئاشووریییان بە جینۆساید ناساند .

(رەجەب تەیب ئەردۆغان) ی سەرۆکی تورکیا و (بن عەلی یەڵدەرە م )ی سەرۆکی حکومەت ، بە تەلەفون بە (ئەنگێلا میرکلی)راوێژکاری ئەڵمانیا یان راگەیاند:

-بەم بڕیارە هەڵەیە تان ، ئێمەتان نیگەران کردو وە ، ئەنقەرە زۆر تورەیە لێتان ، تاقمە ئەرمەنییە توند رەوەکانی لە پشتی ئەم بڕیارەوەن ، ، ئێمە شانازی بە رابووردوی گەلی تورک دەکەین ، پەیوە ندییەکانی تورکیاو ئەڵمانیاتان سارد کردەوە .

وتە بێژیی پارتی دادو گەشەپێدانی و چەند سیاسەتمەداری پارتەکە یان ،بە میدیاکانیان راگەیاند :

-ئەم کارەی ئەلمانیا نێوان هەردوو وڵاتی تێک دا و پەلەمانتارەکانتان نەوەی هیتلەرە .

بۆ رۆژی دوایی، تورکیا دەوڵەتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا رایانگەیاند :

-نێوان تورکیاو ئەڵمانیا ستراتیژە ، ئەوبڕیارانە کار ناکاتە سەر یەکانمان ،بەڵام ئەوەش مانای ئەوە نییە، قسەمان لە سەری نییە.

سێرج سێرکسیانی) سەرۆکی (ئەرمینیا )،پێشوازی لەو بڕیارەکرد،دڵخۆشی خۆی و گەلی ئەلمانیای بە دنیا راگەیاند .)

لە ١٩١٨ -٢٠١٦)، ئەم (٢٤) دەوڵەتە ، کۆمەلکوژیی ئەرمەنیەکانیان لە لایەن عوسمانییەکانەوە بە جینۆساید ناساندوە، بریتین لە:

(ئۆرۆگوای ، قوبرس، ئەرجەنتین ، روسیا ، کەنەدا ، یۆنان ، لوبنان ، بەلجیکا ، سوید ، ئیتالیا ، ڤاتیکان ، فەرەنسا ، سویسرا ، سلۆڤاکیا، هۆڵەندا ، فەنزوێلا ، پۆلۆنیا، چیلی ، بۆلیڤیا ، کۆماری چیک ، نەمسا ، سوریا ، ئەڵمانیا ).

(هەڵویستی ئەرمەنەکان )

ئەرمەنییەکان ، ئەم چوار تاوانبارە ( شاکر پاشا، تەلعەت پاشا، جەمال پاشا، ئەنوەرباشا) کە رۆڵیان لە تاوانی سیناریۆی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان و ئا شووریییەکان دا هەبوو، بە سزای گەل گەیاند.

(هەڵویستی کوردەکان)

دوای گۆڕانکاری ٩ /٤ /٢٠٢٣ ، ٩/١٠/ ٢٠٠٥ ، پەرلەمانی عیراق، بە یاسای ژمارە (١٠)، یاسای دادگای باڵای تاوانباران لە عێراق دەرکرد ، بۆ دادگایی کردنی سەران وتاوانبارانی عێراق لە ١٧ی تەمووزی ١٩٦٨ تا ١ی ئایاری ٢٠٠٣ .

یاسای دادگایی باڵای تاوانبارانی عیراق ، یاسایەکی تایبەتە بە کۆمەڵێ تاوانی نیو دەوڵەتی ، لە مادەی (١١ ، ١٢ ، ١٣) لەو یاسایەدا هاتووە:

١-کۆمەڵ کوژ (جینۆساید)

٢-تاوانی دژی مرۆڤایەتی.

تاوانی جەنگ .

دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق بەپێ ی بڕیاری ژمارە (١٠)لە ٢٤/ ٦/٢٠٢٧ بڕیاری بۆ (٤٢٣) تاوانبار دەرکردوە ، (٢٤٨)یان کوردن ، بەڵام ئەو تاوانبارانە دەسگیر نەکراون و نەدران بە دادگا.

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بە بڕیاری (٩٤٣)لە ٥/٥/ ٢٠١١، فەرمانی دەسگیرکردنی ئەو تاوانبارانەی دەرکرد ، بەڵام دەسەڵاتدارانی حکومەت و حیزبەکان ، دەسگریان نەکردن ، هەموویان پاراست.

ئەنجومەنی دادەوەری هەرێمی کوردستان، بۆ جاری دووەم فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرکردن ،بەڵام دەسگیر نەکران ، گوایە پێش راپەرین ، بەرەی لێبووردنی بۆ دەرکردوون ،ئەو بڕیارەی بەرەی بڕیارێکی حزبی بووە ،دوور لە یاسا .

بەڵام سەرکردە سیاسییەکانی حزبەکانی کورد و سەرانی حکومەت هەرێم ، رێزی داوای کەس و کاری ئەنفالەکانی نرگرت .

هەموو ئەو ( مستەشارو ئامر فەوج و ئامر سریەو سەرەک جاش و جاسوس وخائین و تاوانبارانە ، لە گەڵ تاوانباری گەورەی وەک :

(وەفیق سامەرائی و نزار خەزرەجی وسوڵتان هاسم و تارق رەمەزان )ی دەیان تاوانباری تر پاراست ،

کەس وکاری ئەنفالەکان هیچ کام لە تاوانبارانەیان نە کوشت ، دوایان کرد بدرێن بە دادگا ، بەڵام دەسەڵات دارانی کورد ، بواریان نەدا ، بدرێن بە دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق ،

ئەنجام :

لێرەدا دوو دیمەن ودوو هێڵی تەریبی تراژیدیا ، لە نێوان کۆمـەڵکوژیی ئەرمەن و کوردو سیناریۆکانی ئەردوغان وسیناریۆی سەرانی کورددەبینین :

*ئەردۆغان و کەمالییە ئەتاتورکەکان ، لە (١٩١٥ -٢٠١٦ )، دوای( ١٠١) ساڵ بە سەر جینۆسایدی ئەرمەن و ئاشووری ، دوای ئەوە ی ٢٣ دەوڵەتی جیهان ، کۆمەلکوژیی ئەرمەنییەکان و ئاشوورییەکان بە جینۆساید ناساندوە ، چۆن رووبە رووی ئەلمانیا بوونەوەڤ، ئەلمانیا بوو بە (٢٤) مین وڵاتی جیهان ، کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان و ئاشوورییەکانی بە جینۆساید ناساند .

*ئەرمەنەکان تاوانبارەکان دەکوژن و بەسزای گەلیان دەگەیەنن ، بەڵام دەسەڵاتدارانی کورد لە حزب و حکومەت ، رێزی داوای کەس و کاری ئەنفالەکان و رێزی فەرمانی یاسایی دادگای تاوانکارانی عێراق ناگرن ، نەک تاوانبارەکان رووبە رووی دادگا ناکەنەوە ، دەیانپارێزن ، بوار بە یاساو دادگا نادەن ، رۆڵی یاسایی خۆیان ببینن،

بەمەش لە بەهای یاسایی نیودەوڵەتی تاوانی ئەنفال و جینۆسایدی کورد کەم دەکەنەوە ، بە جۆریک ئەنفال یان کاڵ کردەوە ، بۆ ئەوەی لە وڵاتانی دەرەوە بە جینۆساید نە ناسرێت.

*دەسەڵات دارانی کورد ، تاوانبارەکانیان پاراست خزمەتیان کردن ، لە ئۆرگانی حیزبەکان و لە کایەکانی حکومەت دا ، پلەوپایەو پۆستیان پێ بەخشی ، وەک ئامیریک بەکاریان هێنان بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و کورسی زیاتر بە پلەی باڵا، خانەنشینیان کردن ، بوون بە برا و هاوڕێ ی بەرژەوەندییەکانیان.

* ئایا ئەمە پلان و بەرنامە و نەخشەی دەسەڵاتدارانی کورد بێت، ئەنفال بەو هەموو شاهید حاڵە و بەو هەموو دیکۆمێنتە نیو دەوڵەتیانە ، چۆن وەک کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان ، لە ئاستی نیودەوڵەتی لە ولاتانی دەرەوە بە جینۆساید بناسریت؟

عەبدوڵلا کەریم مەحمود

سەرچاوە:

١- بورهان ئەمین ، جینۆسایدی ئەرمەنەکان گرژیی دەخاتەنێوان تورکیاو ئەلمانیا، نوێ ، تایبەت ، ژمارە (٦٩٨٩) ، ل ٣،

٢-جینۆسایدی ئەرمەنییەکان – ویکیپیدیا ، ئینسایکڵۆپیدیای ئازا

وێنەی یەکەم : کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان

وێنەی دووەم :کۆمەڵکوژیی کوردەکان

بابەتى تر

👤
Live: 40 Today: 40 📊 Click Here