ئاسایش چوار تۆمەتباری لە هەولێر دەستگیر کرد کە بە چەک رێگرییان لە خەڵک دەکرد

ئاسایش چوار تۆمەتباری لە هەولێر دەستگیر کرد کە بە چەک رێگرییان لە خەڵک دەکرد

جار بینراوە: (640)


-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی دزیی
راگەیاند، کە لە شاری هەولێر رێگرییان لە خاوەن نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو کردبوو
و هەوڵیان دابوو بە هەڕەشەی چەک پارەی لێ بستێنن
.

رۆژی یەکشەممە، 12ـی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی
هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر
باندێکی دزیکردنیان دەستگیر کردووە کە پێکهاتوون لە چوار تۆمەتبار بە ناوەکانی ( م
، ب ، ع )، ( س ، م ، ب )، ( ع ، م ، ئـ ) و ( ع ، م ، ئـ )
.

لەبارەی وردەکاریی کارەکەیان، ئاسایشی هەولێر دەڵێ:
“تۆمەتبارەکان هەڵسابوون بە رێگری و هەڵکوتانە سەر هاوڵاتییەک لە شاری هەولێر
کە نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی هەیە؛ دوای ئەوەی چاودێریی هاوڵاتییەکەیان کردووە، لەکاتی
گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە رێگرییان لێکردووە و لەژێر هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکدا هەوڵیان
داوە پارەکانی لێ وەربگرن
“.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا
سوپاسی هاوڵاتیانی کرد کە هاوکار بوون لە پێدانی زانیاری بە هێزە ئەمنییەکان.

بابەتى تر

👤
Live: 143 Today: 1,305 📊 Click Here