هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم لەسەر پرسی لێبڕینی مووچەی خانەنشینان کۆبوونەوە

شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق گه‌یشته هه‌رێم و له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ دارایی هەرێم باسیان له جێبه‌جێكردنی بڕینی ٣٪ له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی هه‌رێم كرد كه له‌م مانگەوە جێبه‌جێده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر جاسم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوقی خانه‌نشینی عێراق سه‌ردانی دارایی هەرێمیان کردووە.
دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی لێبڕینی له ٣٪ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان كرا كه له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عێراق و له رۆژی یەکی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ تاوه‌كو ٣٠ـی ٢٠٢٤ له رۆژی ١ـی ئەم مانگەوە، مانگانه به‌قیست لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پرسی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و چۆنیه‌تی هه‌ژماركردنی خزمه‌ت و مووچه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، رۆژی ١٣ـی مانگی رابردوو لەلایەن دارایی هەرێمەوە به‌فه‌رمی بانگهێشتی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتیمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوقی خانه‌نه‌نشینی عێراق كرا به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی تایبه‌ت به‌خانه‌نشینان له‌هه‌رێمی كوردستان.