“له رۆژانی جه‌ژندا 1649 هاوڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی راپه‌ڕینیان كردووه”

–
به‌رپرسی راگه‌یاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین رایگه‌یاند كه له رۆژانی جه‌ژندا 1649 هاوڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی راپه‌ڕینیان كردووه.
ته‌ها محه‌مه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین تایبه‌ت به ی راگه‌یاند كه له ماوه‌ی چوار رۆژی چه‌ژندا 1649 هاوڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕینیان كردووه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی تەندروستی ڕاپەڕین ده‌ڵێت: “له‌و رێژه‌یه 200 هاوڵاتی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كان داخڵكراون”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه 30حاڵه‌تی پێوه‌دانی دووپشك تۆماركراون و 11 رووداوی هاتووچۆ هه‌بووه.
وتیشی: “7 حاڵه‌تی پێوه‌دانی سه‌گ و 40 برینداری چه‌قۆ و 3 حاڵه‌تی پێوه‌دانی مار تۆماركراوه”.














Post Comment