عەلی حەمە ساڵح: ڕێککەوتن لەگەڵ سوودانی لە پێناو نەفەوتانی مووچەی شەش مانگی مووچەخۆران باشترین بژاردەیە

_
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست رایدەگەیەنێت، لە پێناو نەفەوتانی مووچەی شەش مانگی مووچەخۆران ڕێککەوتن لەگەڵ سوودانی باشترین بژاردەیە.
عەلی حەمە ساڵح نوسینێکی ‘بە ناونیشانی شەش مووچە؛ کەوتووەتە مەترسی لە پێناو چارەسەر’ لە فەیسبووکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بەبێ باسی مووچە و نەوت کۆدەبێتەوە، عێراق داوای نەوت دەکات و تەنانەت سۆمۆ لە بەندەری جەیهان کڕیاری ئامادەکردووە، تا ئێستا هیچ ئامادەکاریەک بۆ ڕادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ نییە.
ئاماژەی بەوەشداوە، “بۆ داهاتی ناوخۆ، ئەنجومەنی وەزیران دۆسیەکەی ڕەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت کردووە، ئەنجومەنی دەوڵەت لێکدانەوەی یاسایی دەکات بۆ دەقەکان، بەدڵنیایی ئەمەش لە خزمەت دەسەڵاتدارانی هەرێم نابێت.”
بە ىڕوای عەلی حەمە ساڵح، “ڕێککەوتن لەگەڵ سوودانی باشترین بژاردەیە، لە پێناو موچەخۆران و نەفەوتانی شەش مانگ؛ هەرێم لە زووترین کات هەناردەی نەوت بکاتەوە لە ڕێی سۆمۆ و نیەت پاکیەکی باشە بۆ ڕێککەوتن لەسەر داهاتی ناوخۆ”.
دووپاتیشی کردووەتەوە کە، “بەم دۆخە موچەی شەش مانگ دەفەوتێت و ئاسۆی دوای ئەوەش نادیارە.”















Post Comment