ده‌زگای ئاسایش ده‌ستگیركردنی باندێكی بازرگانی كۆچبه‌ری نایاسایی راده‌گه‌یه‌نێت

ده‌زگای ئاسایش رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگای ئاسایش، به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی بازگه‌كان، توانییان بازرگانێكی هێنانی كۆچبه‌ری نایاسایی و 6 كه‌س به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی ده‌ستگیربكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه “دوای به‌دواداچوون و چاودێری ورد و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر باندێكی به‌قاچاغ هێنانه ناوه‌وه‌ی هاوڵاتی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌بڕیاری دادوه‌ره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش توانرا شه‌وی 2025/8/14 بازرگانێكی هێنانی كۆچبه‌ری نایاسایی و 6 تۆمه‌تباری هاوكاری ده‌ستگیربكه‌ن”.
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: “له چالاكییه‌كه‌دا 14 هاوڵاتی كۆچبه‌ری نایاسایی له‌كاتی هێنانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركران كه له‌ناو بارهه‌ڵگرێكدا شاردرابوونه‌وه”.
راشیگه‌یاند كه “له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌پێی مادده‌ی 39 له‌یاسای مانه‌وه ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه لهدۆسیهكانیان به‌رده‌وامه”.















Post Comment