خۆری رۆژئاوا

خۆری رۆژئاوا

جار بینراوە: (1.1K)

لە ٢٠١٨ دەوڵەتی تورکیا، بە پاڵپشتی روسیاو بێ دەنگی ناتۆ وزلهێزەکانی دنیا ونەتەوەیەکگرتوەکان ،لە (ئەپەراسیونی لقی زەیتون) دا ، بە هەمووهەموو تەکنەلۆژیای عەسکەری نوێ و بە هێزی ئاسمانی سەنگەری شەرڤانان وهەموو گوندەکانیان لە (عفرین )،نوقمی باروت و ئاگرو ئاسن کرد.

بە سیناریۆی بەرژەوەوندییەکانی هەرێمیی و ناوخۆیی و هێزە نیو دەوڵەتیەکان ، هێزە سەربازییەکانی تورکیا وگروپە چەکدارە تیرۆریستەکانی ئەردۆغان ، لە باکووری رۆژئاواوە چوونە ناو عفرینەوە.

دوای نەمانی ئەسەد ، جارێکی تر ، ئەردۆغان ، بە پاڵپشتی ناتۆ و بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی ،هێزەکانی سوپای پیادەی تورکیاو هێزی ئاسمانی ومیت و گروپ و میلیشیا چەکدارەکانی سوریا ،هەموو بنەما دەستووریی و یاساییەکانی سەرسنووری تورکیا- سوریا ، بە بەر چاوی هەموو میدیاکانی دنیا بەزاند.

پیلان و بەرنامەو نەخشەکانی ئۆردغان، زنجیرە کارێکی تیرۆریستی بوو، بۆ سڕینەوەی سروشتی رۆژئاوای کوردستان بە زەیتون وگەنم و روەک و و ئاو هەوا ، هەر هەمووی نوقمی ژەهری باروت کرد ، بۆ کۆمەڵکوژیی مرۆڤ و زیندەوەرو ئاژەڵ و پەلەوەر.

ئەردۆگانی عاشقی تاریکیی ، بە تەکنەلۆژیای سەربازی ، هەموو چراخانی گوندەکان و وزەی کارەبا و رووناکی شارەکانی بە جۆرێک تێک شکاند ، بە نیازبوو رۆژئاوای بکات بە شەوەزەنگ .

ئەزموونی(حوکمی خۆبەڕیوەبردن)، لە رۆژئاوا بە تێكشکانی داعش و تێک شکانی سوپای ئەردۆغان و هەنگاوە نوێکانیان ، بووەبە مایەی تێڕامانی کۆمەڵگای نیو تەوڵەتی و ناتۆو زلهێزەکانی دنیا .

ئەزموونی رۆژئاوا شۆڕشیکی گەورەو مەزن بوو ، بە کۆمەلکوژی کورد لە دایک بوو ، گەورەترین گۆڕانکاری نوێ بوو ، بۆ خزمەتی کوردو نەتەوە جیا جیاکان و نیشتمان و مرۆڤ و مرۆڤایەتی .

بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆو زلهێزەکانی دنیا ،بە گەمەکانی ئەمەریکاوە ،بەرامبەربەو هەمووکارە تیرۆریستیانەی ئەردۆغان ، رەوایی و بەردەوامی، بە کاری تیرۆریستی دەوڵەتی تورکیا، لە رۆژئاوای کوردستان دەدەن .

سەرکردەی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان و حکومەتی هەرێم، نەک پاڵپشتی مادی و مەعنەویی و میدیایی ئەزموونی ئەو خۆرەی رۆژئاوانین ، بە پێجەوانەوە دەروازەکان سەر سنووری ان لەسەر داخستوون .

بە شانازییەوە لە گەڵ ئۆردغانی تیرۆریست وکورد کوژ دادەنیشن و گفتوگۆوی نهینی وداخراو لە گەل ئەو فریاد رەسە دەسکەوتی دیبلۆماسی دادەنێن .

گروپە تیوریستەکانی (عشات و حمزات و نورەدین) ، بە پلان و بەرنامەی نەخشەی سیناریۆی ئۆردوغان و ناتۆو وەزارەتی بەرگریی حکومەتی سوریا و سەرۆکی سوریا ئەحمەد حسین شەرعناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی )، بە تەکنەلۆژیای چەکی کۆکوژیی ، (کۆمەڵکوژیی . منداڵ و پیاو و ژنی ) دانیشتوانی ( عەفرین و باکووەری حەلەب )دەکەن .، ئاگربارانی هەردوو گەڕەکی (ئەشرقیە و شێخ مەقسود دەکەن .

ئەرکی نووسەران و رۆژنامەنووسان و کۆمەڵگای مەدەنی و هەموو تاکێکی کورد ە ، بەهەموو توانا جیاجیاکانەوە ،پشتگیریی و پاڵپشتی (حوکمخۆبەڕیوەبردن )ی یەپەدە بن لە رۆژئاوا، بۆ ئەوەی خۆری کورد ئەمجارە لە رۆژئاوە هەڵبێت و بگاتە هەمووبستێکی نیشتمان .

بابەتى تر

👤
Live: 60 Today: 125 📊 Click Here