بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو بە هاوڵاتییان بەردەوامە و بۆری هێڵی دوو نەشکاوە
بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دەڵێت، دابەشكردنی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی دوكان – سلێمانی ئاساییە و بۆریی هێڵی دوو نەشكاوە.
ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، دابەشكردنی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی دوكان – سلێمانی ئاساییە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە شكانی بۆریی هێڵی دوو دەكرێت هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە پێدانی ئاو بە هاوڵاتییان بەردەوامە و ئەگەر دابەشكردنی ئاو لە پێشتردا لە كاتی خۆیدا نەبووبێت بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوی سەرچنارەوە بووە.















Post Comment