بافڵ تاڵەبانی: دان بە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا نانێین و لە حکومەت دەکشێینەوە

بافڵ تاڵەبانی: دان بە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا نانێین و لە حکومەت دەکشێینەوە

جار بینراوە: (18)


لە پەیامەکەیدا، بافڵ تاڵەبانی جەختی
کردەوە، ئەوەی روویدا کۆبوونەوەی پەرلەمان نەبوو و دان بە هیچ دەرئەنجامێکی ناکەن،
تۆمەتی ئەوەشی ئاڕاستەی پارتی کرد کە پارەی بۆ راکێشانی پەرلەمانتاران بەکار
هێناوە و گوتی، ئەم حکومەتە فەشەلی هێناوە، یەکەم بڕیاری ئێمە لەم ساتەوە ئەوەیە
لەم حکومەتە فاشیلە دەکشێینەوە و هەموو شتێک بۆ خەڵکی دەڤەرەکەی خۆمان دابین
دەکەین.

سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو و
ئەگەری دروستبوونی دوو ئیدارەیی، سەرۆکی یەکێتیی هۆشداری دا، ئەگەر پارتی بە تەنیا
سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت یان وەزیرەکان دابنێت، ئەوانیش لە دەڤەری خۆیان هەمان
هەنگاو دەنێن و گوتی، بە خوای گەورە ئێوە دەستان پێ کرد بەڵام ئێمە تەواوی دەکەین.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد،
سەرکردایەتیی حزبەکەی دەسەڵاتی تەواوی پێداوە، بەڵام جەختی کردەوە، بەڵێنی بە خوا
داوە ناهێڵێت دڵۆپێک خوێنی کەس بڕژێت، هەروەها روونی کردەوە، لە ئێستادا یەکێتیی
سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی رۆژئاوا و پرۆسەی ئاشتی لە باکوور و دانوستانەکان
لە رۆژهەڵاتی کوردستانە
.


👤
Live: 79 Today: 1,426 📊 Click Here