ئیخوان موسلمین و دۆسیەکەی جێفری ئێپستین

ئیخوان موسلمین و دۆسیەکەی جێفری ئێپستین

جار بینراوە: (1.4K)

باسکردن و دووبارەبوونەوەی سەدان جاری ناوی ئیخوان موسلمین لە بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە ئابڕووچوونەکەی ئێپستین پێناچێت زۆر مایەی کەیف و دڵخۆشبوونی زۆرێک لەو کەسانە بێت کە ئاگاداری دۆسیەکەن و بەدوای وردەکاریەکانی بەڵگەنامەکانەوەن . ژمارەکە خۆی بە تەنها ڕاستە فریودەرو سەرنج ڕاکێشە : نزیکەی چوارسەد جار ناوی ئیخوان موسلمین هێنراوە ..

خودی ژمارەکە بەسە بۆ جوڵاندن و وروژاندنی هەستێک و قەناعەتێک کە پێی وایە ( تەواو .. ڕاستیەکە لە کۆتاییدا هەر ئاشکرا بوو ) ، ئەو کۆمەڵەیەی کە ماوەیەکی دوورو درێژبوو خۆی وا پیشان دەدا کە (جیاوازێکی ئەخلاقی )یە ، ئەوەتانێ ئێستا ئەویش هیچ نیە جگە لە بەشێکی تری ئەم جیهانە ڕووخاو و تاریکە نەبێت ، جیاوازیەکەش ڕۆژێک لە ڕۆژان هیچ نەبووە تەنها لە گێکی ڕووکەشدا نەبێت…لەم ساتەوەختەدا هەندێک پێیان وایە خوێنەری وریا پێویستی بەوە نیە بەدوای وردەکاریەکانەوە بێت ، چونکە تایتڵەکەو ، ژمارەکەو ، بابەتە گشتیەکە : دوورگەکە ، تۆڕە دەستڕۆشتووەکان ، سێکس و دەستدرێژیەکان ، هێما ئایینیەکان ، فەساد و گەندەڵی ، ئینجا ناوەکەی ئیخوان ، ئەمانە هەمووی بەسە بۆ خوێنەر ! دەی کەواتە دەبێت چ شتێک و چ نهێنیەکی تر هەبێت لە بابەتەکەدا ؟!

ئەڵبەتە گرفتەکە — کە بۆ هەندێک جێی داخە — ئەوەیە خوێندنەوەی بەڵگەنامەکان لەگەڵ ئاوات و ئارەزووەکانی ئەواندا نایەتەوە ، خوێنەر چەندەی زیاتر بەڵگەنامەکان بخوێنێتەوە هەستێکی بێزارکەری بەم شێوە زنجیرەییە بۆ دروست دەبێت : کوان تۆمەتەکان دژی ئیخوان ؟ ناوەکان کوان ؟ تاوانەکان کامانەن ؟ ئەی ڕاستەوخۆ کوا ؟! ئەنجام : هیچ نیەو هیچ دەستناکەوێت .

نە سەرکردەیەک ناوی هێنراوە ، نە تێوەگلانێکی نائەخلاقی هەیە ، هیچ ەکی ئیخوانیش لەگەڵ دورگەکەی ئێپستین وجیهانەکەی و هێما ئایینیەکانیشیدا نیە ٫ تەنانەت هیچ هەوڵێکیش دەست ناکەوێت بۆ دروست کردنی ەکی ناڕاستەوخۆ لە نێوانیاندا .. بەڵکو بەپێچەوانەوە بەڵگەنامەکانی دۆسیەکە ئەوە دەسەلمێنن کە باسکردن و ناوهێنانی ئیخوان لە بارو سیاق و چوارچێوەیەکی تەواو جیاوازتردا هاتووە :

هاندان دژی ئیخوان ، ئاگادارکردنەوە دژی ئیخوان ، چاندنی ڕق و کینە دژ بە ئەوان ، فێڵکردن و پیلانگێڕان بۆ لاوازکردنیان و کەمکردنەوەی کاریگەرییان .. بۆیە لێرەوە ئیتر بۆ هەندێ کەس دەقی نوسینەکانی نێو بەڵگەنامەکان شەوق و تام و لەزەتی سەرەتایان نامێنێ و بێ هیوابوونیشیان بۆ دروست دەکات .

ئەو بەڵگەنامانە کە هەندێک چاوەڕێی ئەوەیان دەکرد ببنە ئامرازو کەرەستەیەکی باش بۆ تۆمەتبارکردن و ناشرینکردنی ئیخوان ، بەشێوەیەکی بێزارکەر ڕاستیەکی تەواو جیاوزترو پێچەوانەتریان سەلماند کە ئەویش ئەوەیە : ئیخوان موسلمین هەرگیز بەشێک نەبوون لە سیستەمەکەی ئێپستین ، بەڵکو لە دەرەوەی ئەو سیستەمەوە بوون ، نەخێر بەڵکو لە کەناری بەرانبەری سیستەمەکەشەوەن . ئەڵبەتە نەک لەبەر ئەوەی ئەوان ( واتە ئیخوان ) فریشتەن ، هەروەها نەک لەبەر ئەوەی ئەوان هەڵەیان نیە ، بەڵکو لەبەر ئەوەی قوتابخانەی ئەوان و تیۆری ئەوان لە ناوەڕۆکدا و لە بنەڕەتدا لەگەڵ ئەم جیهانەی ئێستادا نایەتەوەو هاوئاواز نیە .. جیهانێک مروڤ بەدبەخت دەکات ، غەریزەو لەزەت و ئارەزوو پیرۆز دەکات ، لاشە دەکاتە کاڵا ، دەسەڵات دەکاتە ئامرازێک بۆ کێچەڵ پێکردن ا.

لەوانەیە خەڵکی لە ڕووی سیاسیەوە لەگەڵ ئیخواندا ناکۆک بن ، دەگونجێ لەگەڵ بۆچوونەکانیشیان ناتەبا بن ، هەرووەها ڕەخنە لە ئەدای کارو مامەڵەو کارنامەکانیشیان بگرن ، هەموو ئەمانە ئاساییەو ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە ، بەڵام ئەوەی بەڵگەنامەکانی ئێپستین نایڵێن و دانی پێدا نانێن — سەڕەرەڕای زۆری ناوەکان و قێزەونی کۆی دۆسیەکە — ئەوەیە هیچ جۆرە ەکی ئەخلاقی یان تاوانکاریی یان بەهایی لە نێوان ئیخوان و ئەو زەلکاوەدا نیە.. بەڵکو ئەوەی دۆسیەکە دەیڵێت و لە بەڵگەنامەکاندا هاتووە شۆکهێنەرەو زۆریش جیاوازو پێچەوانەیە ! چۆن ؟ وەڵام : ئەوانەی لە ئێپستین دا کاریان کردووە ، چالاک بوون ، ئەوانەش کە هاوشێوەی ئەوانن ، هەرخودی ئەوانەن کە پێیان وایە ئیخوان مەترسیەکەیە ، دوژمنە گەورەکەیە ، بەربەستە سەختەکەیە .

ئیخوان موسلمین ( بەشێک نەبوون لە کێشەکە ) بەم شێوە کۆتایی بە چیرۆکەکەی ئیخوان و ئێپستین دێت ، کۆتاییەک کە هیچ دڵخۆشکەر نیە بۆ ئەوانەی زۆر بە کەیفەوە چیرۆکەکەیان دەستپێکرد ، بەڵکو بمانەوێ و نەمانەوێت ئەوان دژی پرسەکەو کێشەکە بوون ، کەئەمەش بۆ زۆرێک لەناحەزو نەیارەکانیان خۆی لە خۆیدا بێ ئەندازە ئازار بەخشە ، دڵ شکێنە ، بە تایبەت بۆ ئەوانەی بەنی جەلدی خۆمانن.

بابەتى تر

👤
Live: 88 Today: 686 📊 Click Here