یەکێتی مامۆستایان داوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەکات

یەکێتی مامۆستایان داوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەکات

جار بینراوە: (0)

-

یەکێتی مامۆستایانی
كوردستان داوای دەستپێکردنەوەی خوێندن لەنێو قوتابخانەکان دەكات ئەمەش لەکاتێکدایە
بڕیار دوێنێ وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی لەم بارەیەوە کۆببنەوە.

عەبدولواحید ئەحمەد، جێگری
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، “سەرەتاش جەختمان کردووەتەوە،
کە خوێندنی نێو پۆل باشترین بژارەیە و بۆ ئێستاش هەمان هەڵوێستمان هەیە و ئێستا کە
دۆخەکە هێور بووتەوە و ئاگربەست راگەیەندراوە، پێمانباشە خوێندن بە ئامادەبوون لە
پۆلەکان دەستپێبکاتەوە”.

لەم پەیوەندەدا د.
توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا
بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە، “تاوەکو ئەمڕۆ بڕیار لە دەستپێکردنەوەی خوێندنی بەشێوەی
ئامادەبوون لە زانکۆ و پەیمانگەکان نەدراوە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە 8ـی نیسانی 2026، ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو “بڕیارە ئەمشەو لەگەڵ
لایەنە دارەکان و ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی حکومەت کۆببینەوە بۆ ئەوەی بڕیارێکی
تەندروست لەبارەی چارەنووسی خوێندن بدرێت”.

رۆژی یەکشەممە، 29ی ئاداری 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری
دا خوێندنی ئامادەبوون لە نێو پۆل رابگیرێ و پڕۆسەکە تەنیا بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی
بەردەوام بێت. بەڵام چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیاری نوێ لەو بارەیەوە
بدرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 75 Today: 1,639 📊 Click Here