یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێی خوێندن له هه‌رێم دیاری كرا

-
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی په‌روه‌رده‌یی وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی و ڕیفۆرمی قۆناغی ئاماده‌یی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌كی، هاوكات ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت ساڵنامه‌ی خوێندنی ساڵی (2025 – 2026) ی په‌سه‌ندكرد، كه تیایدا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 21 ی 9ی 2025 وه‌ك ده‌ستپێكی ساڵی خوێندنی (2025 – 2026) دیاریكرد بۆ قوتابخانه حكومییه‌كان و ئه‌و قوتابخانه ناحكومییانه‌ی به سستمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌خوێنن”.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ڵێت: “دواتر ورده‌كاری ساڵنامه‌كه به گشتاندنێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تاقیكردنه‌وه‌كان و ساڵنامه‌ی خوێندنه‌وه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌كرێت”.
راشیگه‌یاند كه “هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خشته‌ی به‌شه‌وانه‌كانی بۆ ساڵی خوێندنی (2025 – 2026) په‌سه‌ندكرد، پاشتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پرۆگرام و چاپه‌مه‌نییه‌كان گشتاندنی پێده‌كرێت و ئاڕاسته‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كرێت”.















Post Comment