گەشتەکانی نێوان فرۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا دەستی پێکردەوە

_
پاش زیاتر لە دوو ساڵ لە راگرتنی، .
ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی 11ـی 2025، رێباز محەممەد، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، سەرەتا هێڵی ئاسمانی تورکیش ئێرلاین گەشتەکانی دەستپێدەکاتەوە کە هەفتەی چوار گەشتی هاتن و چوونە و دواتر کۆمپانیاکانی دیکەش گەشتەکانیان دەستپێدەکەنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ و حەوت مانگ بوو گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا، بە بڕیاری ئەنقەرە راگیرابوو، دواجار لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی.















Post Comment