گرنگە ئۆپۆزسیۆن ئەم کارە باشانە بکەن

گرنگە ئۆپۆزسیۆن ئەم کارە باشانە بکەن

جار بینراوە: (1.1K)

ەکی نائاسایی وەبەرهێنەر هەیە بەیاساکانی وەبەرهێنان
و شارەوانیەکان و پێدانی مۆڵەتەکانی نیشتەجێ بوون و وەرگرتنی زەوی نیشتەجێبوونەوە،
وەرن ئەم دۆخە بگۆڕن، موغازەلەی وەبەرهێن و حکومەت و مامەڵە ناشەرعی و نایاساییەکان
هەڵوەشێننەوە تاوەکو بەربگرین بەکارەساتەکانی هاوشێوەی لافاوەکەی چەمچەماڵ و شۆڕش
و دووبارە نەبنەوە.

ئەو دۆخی بەهەدەردانە،تائەوپەڕی قۆرخکاری و ڕەشوەو بەرتیلخۆریی سامناک ڕۆشتوەو بەرهەمەکەی جینۆسایدی
شارو گۆڕینی ڕەگەزەکانی زەوی و زارو شاخ و تەپۆڵکەو گردەکانی ئەم کوردستانەیە بەئاشکرا،
ئەمە پەتاو ڤایرۆسێکەو لەدەورانی خۆیدایە بۆ تێکدانی هەناسەو جوانیەکانی شارو
بازدانێکی خراپی ڕەگە ئازادەکانی موڵکداریی و گەشەکردن و بنیادنانە لەم وڵاتەدا.

هەر ئەو گروپانە پشتیوانیەکی حیزبی و شەخسی بەهێزیان هەیە لێرەو
لەوێ، سەڵاحیەتی تێپەڕاندنی ڕێکارە ئیداریەکانیان هەیە لە دەزگاکانی حکومەت و وەزارەت
و وەبەرهێنان و یەکە ئیداریەکان و وەبەرهێنانەکانی حیزب، ئیدی خەڵک وادەزانن حکومەت
خۆی سەرەڕمی مافیاکەیە لەکاتێکدا دەرگای کۆمەڵێک بەندو باوی یاسایی و فێڵ و تەڵەکەو
کەلەبەری گەورەی گەندەڵی لەبەرژەوەندی چەند گروپێکی موفتخۆرو دەڵاڵ خراوەتە سەرپشت،
وەرن ئەم دۆخە چاک بکەن و چاودێری وردی بکەن باسەدجار بڵێین بژی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستگۆ،
بەڵام هێواش و لەسەرخۆ بەبێ جنێودان و بەپشتبەستن بەیاساو پرەنسیپە کارپێکراوەکان.

گەرچی یەکەم کاری حکومەتی ئایندەو کارنامەکەی ئەوەنیە وەزیرو
بەڕێوەبەرو قائیمقامەکان بگۆڕێ بۆ ڕازی کردنی ئەم حیزب و ئەو حیزب و ئەو عەشیرەت و
ئەو بنەماڵە، ئەوە بەس نیە، دەبێ موفتخۆرو دەڵاڵەکان بەسزابگەیەنێت کەحکومەتیان
ناشیرین کردوەو سواری کۆڵی حکومەت بوون، دەبێ ڤاکسینی ئەم پەتا درمیە بکەن، کەسیمای
شارەکانیان تێکداوەو ڕيڕەوی ئاوی لافاویان گۆڕیوە بۆ نیشتەجێ بوونی سەقەت و مۆڵەتی
ساختەو پڕۆژەی وەهمی.

ئینجا میکانیزمی ئیشکردنی ئەو دامەزراوە شکڵی و فەرمانگانە
بگۆڕن کە پڕن لەگەرای وردی ئەم دەڵاڵ و موفتخۆرانە، کەبەدرێژایی ئەو هەمووساڵە سەدکەس
لێی سوودمەندبون و ملیۆنان تاکی ڕەش و ڕووتی ئەم وڵاتەی دوچاری برسێتی و نائومێدی
و ناڕەزایەتی کردۆتەوەو بۆتە بارێکی قورس بۆ سەرشانی حکومەتی هەرێم

ئەگەر
حکومەت ڕیفۆرم و گەشەپێدان و بنیادنان و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و وەبەرهێنانێکی
دروستی دەوێت لەشارەکان پێویستە خۆی پشتیوانی ئەو تەرزە ئۆپۆزسیۆنە ساغڵەمە بکات بۆ
چاودێریی، گرنگە یاسای پاراستنی مافی هاوڵاتی (حقوق المواطن) بپارێزێت بەیاسای
توندوجێگیرو بەربگرێت لە مۆنۆپۆڵکردن و تەجاوەزی موڵکایەتی (الاستثمار أو الإحتكار
في العقار) کە بۆ گروپێکی بچوکی دەستڕۆشتوو ئیحتیکارە.

15/12/2025

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 2,169 📊 Click Here