گرفتەکانی ناوەندەکانی خوێندن

گرفتەکانی ناوەندەکانی خوێندن

جار بینراوە: (1.2K)

(ئەوە نییە کە من بلیمەتم، تەنیا ئەوەم کە زیاتر لەگەڵ کێشەکاندا دەمێنمەوە- ئەلبێرت ئەنیشتاین).

پێشتر لە ێکماندا ئاماژەمان بە گرفت و کێشە و کاریگەرییان لەسەر پەروەردە بەگشتی کردووە، هۆکارو چارەسەرمان خستەڕوو. لە ی ئەمجارەماندا،

باسی گرفتەکانی ناوەندەکانی خوێندن دەکەین کە بۆ ئەمساڵی خوێندن بەرچاون و ئاڵۆزییان بۆ پرۆسەکە دروستکردووە.

بوونی کێشە لە هەر شوێنێکدا واتە نەبونی هاوسەنگی و تێکچونی شیرازەی ڕایەڵەی نێوان بەشەکان و خراپ بەکارهێنانی پلان و نەخشەی بەڕێوەبردن،

ئەمەش وا دەکات ئەڵقەکانی زنجیرەکە لێکبترازێن.

پرۆسەی پەروەردە لەبەرئەوەی پرۆسەیەکی پڕ جموجوڵ و زیندوە، لە کایە و سێکتەرەکانی تر زیاتر هەستیارترە، لە ناو خوێندنگە و قوتابخانەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان کێشە و

گرفتی زۆر دیار و هەستپێکراو بەدیدەکرێن، کە بونەتە بەربەستی بەردەم پرۆسەکە، بەشێک لە گرفتەکان لەمانەدا کورت دەکەمەوە:

یەکەم: گرفتەکانی پەیوەست بە مامۆستایان:

– پێنەدانی مافی مامۆستایان و بارگرانی ژیانیان لەلایەن حکومەتەوە

– نەشارەزایی لە تەکنیکی وانە وتنەوەی نوێ

– قورسی پرۆگرامی خوێندن

– کەمی یان نەبونی خولی ڕاهێنان، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و کارامەییەکانیان

-کەمتەرخەمی وهەوڵنەدان

-کەمی سەرچاوە و پێداویستی

– کەمی کتێب، کۆمپیوتر، تاقیگە

دووەم: گرفتەکانی پەیوەست بە قوتابیان و فێرخوازان:

– توندوتیژی بەرامبەریان

– دڵەڕاوکێ و خەمۆکیی خوێندکاران

– کەمی ڕێز و هاوکاری لە نێوان خوێندکار و مامۆستا

– نەبوونی هاندان

– کەمی ئارەزووی خوێندن

– بێ هیوایی بەهۆی دۆخی ئابووری یان خراپی جۆر و سیستمی کارگێڕی

سێیەم: گرفتەکانی پەیوەست بە پڕۆ گرامی خوێندن:

-نەبونی هاوسەنگی بابەتی وانەکان لە پۆلەکانی خوێندن

-قورسی و قەبارەی کتێبەکان و کردنیان بە چەند بەشێک

-نەبونی هۆیەکانی ڕونکردنەوە و فێربوون

-جیاوازی لە گرنگیدان و جۆری خوێندن(حکومی و ئەهلی)

-ڕەنگدانەوەی خراپی باری خەڵک لەسەر قوتابیان و خوێندکاران

چوارەم: گرفتەکانی پەیوەست بە ژینگەی قوتابخانە:

-کۆنی و خراپی بینای خوێندن

– نەبونی ژوری تایبەت بە (تاقیگە، ، هونەر….)

-ڕەچاونەکردنی باری دەرونی فێرخوازان

– زۆری ژمارەی قوتابیان لە پۆلەکاندا

-ڕەچاونەکردنی هەندێک بینای خوێندن بۆ فێرخوازانی خاوەن پێداویستی تایبەت

پێنجەم: گرفتەکانی تایبەت بە دایبابان و فێرگە:

-نەبونی تێگەیشتنێکی دروستی پەروەردەیی لەنێوان فێرگە و دایبابان.

-بەهۆی ئەرکخستنە سەر دایبابان لە بابەتی(نۆژەنکردنەوەی فێرگە و دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی و کۆکردنەوەی پارە لەڕێی لیژنەکانی دایبابان) وایکردووە کەمترین کەس لەوان بەشداربن لەو لیژنانە.

-بەهۆی خراپی دۆخی خەڵک، دایبابان ناتوانن پێداویستیەکانی مناڵەکانیان دابینبکەن.

– کەمی هاوکاری دایبابان بۆ مناڵەکانیان.

– شارەزانەبون و بێئاگایی خێزان لە باری دەروونی فێرخواز لە ماڵەوە.

– بەکارهێنانی زۆری و کوشتنی کاتی زۆری بە ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا لەلایەن مناڵانەوە.

بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی گرفتەکانی ناوەندەکانی خوێندن، پێویستە لایەنە دارەکان هەنگاوی خێرا بنێن و ئەوەی دەکریت بیکەن تا متمانە بگەڕێتەوە

بۆ هەموو ئەو لایەن و جەمسەرانەی گرفت و کێشە بۆتە لەمپەری بەردەمیان، لەسەرو هەموویانەوە چارەسەرکردنی کێشەی دارایی و یە، وەک لە کۆنەوە وتراوە(کاسەی پڕ ئاشتی ماڵە)

لەوەش گرنگتر دانانی پلانی زانستی پەروەردەییە بۆ ئەم دۆخە سەختەی پەروەردە، وتویانە(شەڕ بە چەک و مامەڵە بەدراو).

بەڵام ئەگەر ڕێگەچارەی گرفتەکان نەدۆزینەوە و وەک هەموو بابەتەکانیتر بیانخەینە خانەی لەیادچونەوە، ئاکامەکەی قەیرانی گەورەتری بێمتمانەیی و ڕوخانی کەسێتی تاکی ئەم کۆمەڵگەیە لە داهاتوودا دەبینرێت.

لەلایەکیترەوە باشکردن و چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە هەنگاوەکانی چۆنێتی و بەرزکردنەوەی کواڵیتی خوێندن بەدیدێت.

بۆیە ڕاکردن و لەبیربردنەوە و شاردنەوەی کیشە و گرفتەکان، ناکاتە ئەوەی خۆیان چارەسەر ببن.

ەکەم بە وتەیەکی شاعیری ناوسراوی عەرەب(نزارقەبانی) کۆتایی دەهێنم، کە دەڵێ:

(ئەگەر بە ڕاکردن کێشەکان چارەسەر بکرانایە، زەوی دەبووە هەسارەیەکی چۆڵ).

بابەتى تر

👤
Live: 42 Today: 134 📊 Click Here