×

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە

جار بینراوە: (1.4K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ شەممە 27ی ئەیلولی 2025، ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، هەروەها دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاویەکان و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژە بەوەکراوە، “سبەی یەکشەممە 28ی ئەیلولی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی

دهۆک : 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ :35 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 30 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی

سۆران : 33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 37 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 71 Today: 1,259 📊 Click Here