کەشناسیی هەرێم رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو و رەوشی کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە
![]()
-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەمشەو پێشبینی دەکرێت کاریگەری شەپۆلی سەرما و باران لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی هەبێت بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاویەکان بەردەوامی دەبێت”.
ئاماژە بەوەکراوە، “ئەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و کڕیوەی دەبێت، ئەو ناوچانەی پێشبینیدەکرێت بۆ ئەمشەو بەفر و کڕێوەی هەبێت (سیدەکان، حاجی ئۆمەران، ناوچە سنورییەکان، شیلادزێ، دێرەلوک، دەڤەری بارزان، مێرکەسور، پێنجوین و چەند ناوچەیەکی تر)”.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، “خێرایی با لە زۆربەی ناوچەکان بە چالاکی بەردەوامی دەبێت”.
















Post Comment