کەشناسیی هەرێم: بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن

جار بینراوە: (1.0K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2025، لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە ناوچەکەمان کردووە و باران لە سەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆ درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، ئاستی دابارین بەشێوەی بارانی پچڕ پچڕ و مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژە بەوەکراوە، “سبەی دووشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2025، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری شەپۆلی بارانبارین و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور و قووڵبوونەوەی ناجێگیری لە کەشی ناوچەکەمان, شێوازی بارانبارین لە پچڕ پچڕەوە دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەندی بەردەوام و لە هەندێک کات و ناوچە بۆ لێزمە باران لەگەڵ زیادبوونی خێرای با لە هەندی کات، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 4-6 ) پلە و لە ناوچە شاخاوییەکان بە (6-8) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 214 Today: 1,208 📊 Click Here