کەشناسی: پلەکانی گەرما 2 تا 4 پلە نزم دەبنەوە

کەشناسی: پلەکانی گەرما 2 تا 4 پلە نزم دەبنەوە

جار بینراوە: (965)

_

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما نزم ببنەوە.

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 22-9-2025، ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا و کەمێکیش خێرایی با زیاد دەکات و ئەگەری توز وخۆڵێکی سووکیش هەیە .هەروەها پلەکانی گەرماش 2 تا 4 پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەى سێشەممە، 23-9-2025، ئاسمان ساماڵ بێت و ۆلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 31 پلەی سیلیزی 
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی 
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 85 Today: 1,432 📊 Click Here