کەشناسی: لە چەند ناوچەیەک ئەگەری بارانبارین هەیە

_
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری باران بارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارانێکى کەم لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى رۆژهەڵات.
لای خۆشیەوە عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاندووە، لە زۆربەی شارەکانی عێراق ئەمڕۆ ئاسمان نیچمەهەور دەبێت، بۆ ئێوارە و شەوەکەی چڕتر دەبێتەوە بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای ئەنبار.
بە وتەی عامی جابری، ئەگەری هەیە لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان و پارێزگای ئەنبار ئەمشەو و سبەی باران ببارێت.















Post Comment