کوردستان و جەنگەڵستان

کۆژین بەهادین مەحموود
ئەوەی لە قەزای خەبات ڕوویدا لە هەشتی تەممووز، تەنها نیشاندەرێکی دیکەی شکستی تەواوی سیستەمی ئەمنی و حوکمداری لە هەرێمی کوردستانە لە ژێر سەرپەرشتیی مسرور بارزانی و کابینە ماوە بەسەرچووەکەی. لە کاتێکدا کە دەبێت حکومەتی هەرێم بە شێوەی یاسایی و ئاشتیخوازانە چارەسەری کێشە عەشیرەتی و کۆمەڵایەتییەکان بکات، بەڵام لە جیاتی ئەوە، دەبینرێت چۆن کێشەیەکی سادەی زەوی و زار لە نێوان خورشید هەرکی و بەشار موشیر ئاغا گۆڕا بۆ کووشتن و خوێنڕشتن، کە دڵنیام هەر خوددى سەرانى پارتى هانیاندان بۆ ئەوەى لە یەکتر بکوژن و دواتریش خۆیان بە پیاو چاک و ئاشتى خواز نیشان بدەن و دۆخەکە چاک بکەنەوە بەڵام کورد ووتەنى ئەمجارە مارەکە دەستى خاوەنى گەست و لە ئانو ساتێکدا هەڵگەڕانەوە تێشکێنەر ڕووبەڕووى پارتى بۆوە
ئەم دۆخە نیشاندەری ئەوەیە کە دەسەڵاتی مسرور بارزانی نەیتوانیوە سیستەمێکی کارا و یاسایی بۆ بەردەوامیی ئاسایشی کۆمەڵگا دابنێت، بەڵکو هەر کێشەیەک ڕوودەدات دەرئەنجامەکەى بۆ قەیرانێکی خوێناوی دەگۆڕێت. کابینە شەقوشڕەکەى مەسرور بارزانى وەکو ڕێکخراوى یوئێنى لێهاتووە هیچ کێشەیەکى پآ حل نەکراوە تاوەکو ئێستا لەوەتەى هەیە .
حەیدەر هەرکی، براکەی خورشید، ئاماژەی بەوە دەدات کە داوای گفتوگۆ لە ئاستی باڵا کراوە، بەڵام رەت کراوەتەوە؛ ئەمەش نیشانی شکست و فەشەلى حکومەتێکى زەبەلاحە کە ئەم میلەتە نەگبەتە پشتى پێبەستووە و دەبێت داهاتووى دابین بکات , لە کاتێکدا لە سەرتاوە مەسرور بارزانى هامەر و تانک و زرێپۆشى بۆ عەشرەتى ناوبراو دەبرد ئێستا هاناى بۆ عەشرەتى خۆى و ئامۆزاکەى بردووە فریایى بکەوێت چونکە وەکو منداڵى ئاگرى قورەت کەتنى ناوەتەوە , ئەوەندە لە دۆخێکى لاوازدا خۆیان بینیەوە قسەى بارزانى باوکیش نەیخوارد ناچار هاناى بۆ نەیارە سەرسەختەکەى برد کە سەرۆک ماوە بەسەرچووەکەى ئامۆزایەتى کە پێشتر خۆى پەڕو باڵى کردووە , سەرۆک وەزیران قیمە و بەهاى حکومەتى کرد بە پوش و کە بڕواناکەم سەعید سەحافەکەى ژێر دەستیشى بۆى ڕاست بکرێتەوە لە کۆنگرەى ڕۆژنامەنووسیدا ئەگەر دەرکەوتەوە . هەروەها دەرخەرى ڕاستیەکى تریش بوو ئەویش خراپ بەکارهێنانى دەسەڵات مەسرور بارزانى حوڵاندنى هێزى فەرمى حکومى و وەزارەتى پێشمەرگە بەرامبەر بە هاوڵاتیان و عەشرەتێک .
ئەوەشمان لە بیر نەچێت خورشید هەرکی، لە ڕۆژی یەکەمەوە خۆى دەکات بەرەکانى پێشەوەى جەنگ بۆ وورەدان بە پشتیوانەکانى و هاوپەیمانیی زیاتر لە عەشیرەتەکەی بەدەستهێنا. ئەو ڕووداوە بوووە پەیامێک بۆ بارزانی : “ئەگەر یەکبگرین ، لە بناغەوە دەسەڵاتەکەتان دەشکێنین.” ئەوەى لێى دەترساین و پێمان وابوو ڕادیۆ بوون قەرزاربێت هاوشێوەى هەموو کەسێک ڕوویدا , دواى دوو ڕۆژ پاش ئەو توندوتیژییە، ڕووی ڕاستی نیشاندەدا کە لە پێش چاوی ڕاگەیەندەکان وتی ئەندامی پ.د.ک و شەڕەکەری سەرۆکی پ.د.ک، مەسعوود بارزانییە……..شتى تریش…
ئەگەر بەڕاستى بیرکردبێتەوە لە قسەکانى بۆى دەردەکەوێت کە کوڕی ئەو سەرۆکەى ئەم دەڵێت سەرم لەسەرى دادەنێم، مسرور بارزانیە دوژمنەکەى کە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمە، هێزى حکومی و نا حکومیی نارد بۆ کوشتنی .
لە کۆنەوە ووتویانە: “هەرکەسێک کە سنگی بەرامبەر بە خێزانی بارزانی بکاتەوە، بەزوترین کات دەبێتە ئامانجیان و لەناوى دەبەن.” زۆرێکمان ئەم ڕاستیە دەزانین، و ترسی ئەوە هەیە کە خورشید، هەمان مەترسیی ڕووبەڕوویی بێتەوە لە ئایندەدا.
ئەم ڕووداوە نیشاندەری ئەوەیە کە یاسا لە هەرێمی کوردستان پوشە و تەنها بۆ سەرکووتتکردنى هاوڵاتیانى مەدەنى و لاوازەکانە چونکە بە یەک پەیوەندى تەلەفوونى هەموو شتێک دەگۆڕێت و ئەوەش ڕوویدا لەم ڕووبەروونەوەیدا هێزى چەک لە یاسا بەهێزترە . ئەو یاساییى کە بووە دەستوور و جێگەرەوەى فیعلى هەموو یاساکانى ترى ئەم کوردستانە یاساى دارستانە کە دەڵێت مانەوە بۆ بەهێزترینە
