کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵی سەر ڕێگای دەربەندیخان – کەلار دەکەونە کار

کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵی سەر ڕێگای دەربەندیخان – کەلار دەکەونە کار

جار بینراوە: (257)

-

بەڕێوەبەرایەتیی
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کاتژمێر
10:00ـی بەیانی، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵی تۆمارکردنی تیژڕەوی لەسەر ڕێگای
دەربەندیخان – کەلار بە هەردوو ئاراستەدا دەکەونە کار و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە2ـی تشرینی دووەمی2026، بەشی کامێرا و سەرپێچییەکانی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لە ئاگادارییەکدا سەرجەم شۆفێرانی ئاگادار کردەوە لە وادەی کەوتنەکاری کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (8ـی تشرینیدووەمی 2026)، کاتژمێر10:00ـی بەیانی، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی “خاڵ بۆخاڵ” لەسەر ڕێگای نێوان (دەربەندیخان – کەلار) بە هەردوو ئاراستەکەیدا دەکەونە کار و سەرپێچییەکانی تیژڕەوی لەو سنوورە تۆمار دەکەن.


👤
Live: 79 Today: 1,872 📊 Click Here