کارەساتی مرۆڤ و سەرکردەی خۆبەزلزان !!
لە یەکەمی مانگی ئەیلولی 1985 نێردەی هاوبەشی
فەڕەنسا و ئەمەریکا پاشماوەی کەشتیە هەرە بەناوبانگەکە لە مێژوو « تیتانیک »یان
دۆزیەوە ، کە لە مانگی نیسانی 1912 لە ئۆقیانووسی باکووری ئەتڵەسی بەر شاخێکی
بەستەڵەک کەوت و تێکشکا و نقوم بوو ، جیهان بەشێوەیەکی فراوان تیتانیک-ی لەو فیلمە
ناسی کە ئەمەریکا بەرهەمیهێنا و سەدان ملیۆن کەس بینیان ، تیتانیک لەکن گریکەکان
لە سیفاتی خوداوەند و زەبەلاحەکان وەرگیراوە ، ئەمە چی بوو وای لەو خوداوەندە
زەبەلاحەکەی یۆنان کرد کە لەسەردەمی متمانەی ڕەهای زانست و تەکنۆلۆژیا کەشتیەک
دروستبکرێت کە پێی دەوترا ئەو کەشتیەی ( نقوم نابێت ) ژێرئاو بکەوێت و تێکبشکێت !!
ئایا ئەمە خوداوەندی « هۆبریس »ی خۆبەزلزان بوو لە فەلسەفەی گریکەکان وایکرد کە
ژێر ئاو بکەوێت یان بیرۆزی پیلانگێڕی ، گوایە هەندێک بزنس مانی گەورە لەناو
کەشتیەکە دابووە و لە لایەن هەندێک بزنسمانی تر لەدەرەوە کە کێبڕکێیان لەنێواندا هەبوو
وایانکردووە کە کەشتیەکە نقوم بێت ؟! هۆبریس بریتیە لەوەی : کاتێک مرۆڤ بەهۆی
خۆبەزلزانیەوە سنوورە سروشتیەکەی خۆی تێدەپەڕێنێت ناچار تیمیسیس – خوداوەندی سزا
تەدەخول دەکات و سنوورێک بۆ لووتبەرزی مرۆڤ دادەنێت ، تیتانیک نموونەیەکی نوێیە بۆ
ئەو هیبریس-ە ، دەستکەوتێکی سەرسوڕهێنەری ئادەمیزاد بوو ، بەڵام بارگاوی بوو بە
ئیدیعای باڵادەستی بەسەر سنووری سروشتدا و ، ئەنجامەکەشی داڕمان یان نقووم بوون
بوو ، تیتانیک هەر تەنها کەشتیەک نەبوو نقووم بێت ، بەڵکو بەرجەستەکردنی هزرێک یان
غڕووری مرۆڤ بوو کە ئەو بوو نوقمیکرد و ، هەر کەسێک یان حزبێک یان سەرکردەیەک یان
دەوڵەتێک یا شارستانیەک سنووری سروشتی خۆی پشتگوێ بخات خۆی دووچاری کەوتن دەکات ،
ئەمە بەروەڕووبونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان لووتبەرزی مرۆڤ و هێزی سرووشتە ،
هەر ئەو
خۆبەزلزانەی سەرکەوتن لەدوای سەرکەوتنی هێزەکانی ئەڵمانیا بوو کە هەم چاو و هەم
تێڕوانینیان کوێر کردبوو ، وایلێکرد کە دەستی درێژکراوی سۆڤیەت پشتگوێبخات ، کە
ئەوکات یەکێتی سۆڤیەت ڕێککەوتنی هێرشنەکردنە سەر یەکتر لەگەڵ ئەڵمانیا واژوکردبوو
، بەڵام خۆبەزلزانی هیتلەر وایکرد کە لە یۆنیۆ-ی 1941 هێرشبکاتە سەر سۆڤیەت کە بە
شکست بۆ ئەڵمانیا کۆتایی هات و لە ميژوو دەریانهێنا ، وانەکە لێرەدا ئەوەیە :
کاتێک ئەو خۆبەزلزانیە ، مرۆڤ پاڵدەنێت بۆ پێداگری لەسەر گەیشتن بە ئامانجە
سەختەکان یان محاڵەکان ، کۆتاییەکی تراژیدی بەدوای خۆیدا دەهێنێت ، ئەم کۆتاییە
کارەساتاویە بۆ پاڵنەری ئینکارکردنی واقیع دەگەڕێتەوە کە بەپێی زڕوف جیاواز دەبێت
، ئینکار دەکات ، چونکە لووتبەرزی و خۆبەزلزانیەکەی ڕێگا نادات دان بە واقیع بنێت
، یان ئەوەیە کە تەکوینەکەی ڕێگە نادات دان بە فەشەل بنێت ،
کەسانی خۆبەزلزان
دوژمنێکی بکوژە کە نقوم بوونە لەناو لووتبەرزی و نەرجسیەتی خۆیان و ، گوێ لەوانە
دەگرن کە ستایشیان دەکەن و نیفاقیان بۆ دەکەن ، بەڕاستی ئەمانە هەڕەشەن بۆسەر
سەقامگیری و ، ئاکامەکەشی کارەسات و فەشەل و فەوزایە ، قوڵترین وانە ئەوەیە کە
شارستانیەتەکان وەکو تاکەکانن ، بەئاسانی لەژێر وەهمەکانی خۆیدا نقوم دەبن نەک
بەرد یان شاخەکان نقومیان بکات ، هەروەکو ئەلبێر کامۆ دەڵێت : ئەمە ( بێمانایی
ژیان- عبث الحياة )ە بەرانبەر هێزی مردن . تیتانیک کەشتیەک نەبوو نقوم بێت یان
ئەڵمانیا ئەو هێزە زەبەلاحە و سەرکەوتن لەسەر سەرکەوتن نەبوو کە بڕوخێت ، بەڵکە
هەموو ئەمانە ئاوێنەیەکی فەلسەفیە ڕەنگدانەوەی لاوازی مرۆڤە کاتێک خاکەرایی و
خۆنەویستی لەبیر دەچێت ، ئەمە بیرهێنانەوەی ئەوەیە کە زانست ، هەرچەند بەرزبێت ،
پێویستی بە حیکمە هەیە هەروەک « کانت » فەیلەسوفی ئەڵمانی دەڵێت : عەقلی مرۆڤ
بەهێزە بەڵام سنووردارە ، لەڕاستیدا تەکنۆلۆژیاش بێ هۆشیاری ئەخلاقی دەگۆڕێت بۆ
ئامرازێکی تێکدەر ، وەک ئەوەی لە تیتانیک بینیمان و لە زیرەکی دەستکردیش دەیبینین .
15/11/2025
ەکانی تری نوسەر
-

کارەساتی مرۆڤ و سەرکردەی خۆبەزلزان !!
-

هەڵبژاردنەکانی عێراق و ململانێی و ئەنجامەکانی !
-

نەوەی زێت «Z » و دووانەی ناسنامە !!
-

نێرەی ئەمەریکا بۆ عێراق…گۆڕانکاریی بە هێزی نەرم
-

دیاردەی نیقاب و لێکەوتە دەروونی و ئەمنی و تەندروستیەکانی !
-

بۆچی نیچیرڤان بارزانی دەچێتە قەندیل و ئەنقەرە ؟! -

زنجیرە درامای گەندەڵی لە ژیانماندا !!
-

چۆن بەرپرسان بۆقسەکردن لە ڕاگەیاندن مەشقپێبکرێن ؟! -

هاوڵاتی لەناو ئەو هەموو قەیران و بێمتمانەییەدا ئازارەکانی بۆ کێ باسبکات ؟!
-

کوردایەتی مایکڕۆفۆنیی ، نیشتیمانپەروەری مایکڕۆفۆنی !! -

لەبەرچی زۆر کەس تامەزرۆن ببنە سیاسەتمەدار !!
-

قانون و غەریزەی ئاژەڵی ! -

ترەمپ باوک و مامۆستا و خەڵاتی نۆبل -

گفتوگۆ لەگەڵ زیرەکی دەستکرد «AI» لەسەر کورد و ئایین ! -

کاتێک مێگەل دەبێتە دەمڕاست و پێشەنگ !!
















Post Comment