ڤایرۆسی سپارس SPARS و پەتایەکی گریمانەیی کوشندەی تر

ڤایرۆسی سپارس SPARS و پەتایەکی گریمانەیی کوشندەی تر

جار بینراوە: (1.2K)

لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی ئەنفلۆنزا لە چەندین ویلایەتی ئەمریکا پەتایەک بڵاوبووتەوە، ئەم پەتایەش لەلایەن دەزگا تەندروستییەکانەوە وەک حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستی نێودەوڵەتی ناسێنراوە ، لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ یەکەم کەیسی مردن لە ئەمریکا بە ڤایرۆسێکی کۆرۆنای نوێ تۆمار کرا ، ئەم ڤایرۆسە لە ژێر ناوی سپارسSPARS ناسێنرا.

سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ ئاسایشی تەندروستیڕاپۆرتێکی گریمانەیی ئامادەکردوە و تیشکی خستۆتە سەر ( ئاستەنگەکانی کردن لە بواری تەندروستی گشتیدا)لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتا ڤایرۆسێیە نوێیەی کە کاریگەری دەکاتە سەر کۆئەندامی هەناسەدان بەناوی SPARS(سپارس) وە.

سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ ئاسایشی تەندروستیسیناریۆیەکی لەسەر بنەمای گریمانەیی ئامادەکردووەو پێشبینی کردووە کە ئەم پەتایە لە ساڵی ٢٠٢٥ وە دەستپێدەکات و لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٨ بنبڕ دەبێت. هەموو پێشبینییەکانی لەسەر بنەمایەکی تێکەڵ لە شیکاریئیندێکتیڤ(هەلهەێنجان و دەرئەنجامی گشتیەکان لە نموونە تایبەتەکانەوە)ودیدێکتیڤە(هەلهەێنجان و دەرئەنجامی تایبەتەکان لەنموونە گشتیەکانەوە)، هەروەها لەسەر بنەمای دەستنیشانکردنی ڕەوتە کۆمەڵایەتیەکان، تەکنەلۆژی و سیاسیی کە کاریگەرییان لەسەر یە تەندروستەکان هەیە.

ئەگەر چی ئامانجەکە پێشبینیکردن نییە، بەڵکو (خستنەڕووی باسێکی واقیعییە)سەبارەت بەو کێشە یە تەندروستییانەی کە ڕەنگە دەسەڵاتدارانی تەندروستی و کۆمەڵگاکان ڕووبەڕووی ببنەوە.لە کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم پەتایە کە بڕیاردەران و کەرانی تەندروستی تێبگەن لەو ئاڵۆزیی و ئاستەنگیانەی کە لەوانەیە لە حاڵەتە فریاگوزارییە تەندروستییەکاندا سەرهەڵبدەن، کە یان بە پەرەپێدان، دابەشکردن و وەرگرتنی ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی پزیشکیەوە هەیەکە کورتکراوەکەی (MCMs).

شیانی باسە هەر لە ئێستاوە بزوتنەوەی دژە کۆمپانیاکان و دژە ڤاکسینەکان کەمپینێکی گەورەیان ڕاگەیاندووە دژی ئەم پێشهاتانە لە ئەمریکاو جیهاندا، کە چالاکییەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بە ڕاشکاوی بەیان کردووە و دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە هەموو ئەم دەزگایانە بەرژەوەندخوازن.

https://www.facebook.com/share/v/14KnD9EQHuk/?mibextid=wwXIfr

سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ ئاسایشی تەندروستی ئەم بیڕوڕا و ئاستەنگیانەی خستۆتە ڕوو لە سیناریۆکەدا:

کەشی گشتی :

• جیهانێکی دار دروست دەبێت بەڵام پچڕ جڕ لەیەکتری بە هۆی ” ” ژووری دەنگدانەوە کە تێرمیکی میدیاییە بۆ بڵاوبوونەوەی زانیاری چەوت و چەواشە پەیڕەودەکرت، لەلایەن ئەو کەسانەی کە بیروبۆچونەکانیان یەکانگیر دەبێتەوە.

• بەکارهێنانی بەربڵاوی تەکنەلۆژیای کردن دەبێت بەڵام فرە زمانی و فرە کولتووری لاواز دەبێت لە نێوان دەزگا تەندروستییەکان .

• قەیرانی متمانە لە نێوان دامەزراوە گشتی و تەندروستییەکان بەهۆی ناتەواوی زانیاری و پەیامی ناکۆک ڕودەدات.

چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی SPARS:

• ڤایرۆسێکی کۆرۆنای نوێ کە لە ڕێگەی دڵۆپ و پرژەوە دەگوازرێتەوە، ماوەی گەشەی ڤایرۆسەکە درێژخایەنە کە ڕێگە بە گواستنەوەی هەوکردنەکە دەدات پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی.

• ڕێژەی مردنی سەرەتایی بەرزە (4.7%) دواتر بۆ 0.6% دادەبەزێت.

• ڤایرۆسەکە مەترسیدارترە بۆ منداڵان و ژنانی دووگیان و ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی درێژخایەنی هەناسەدانیان هەیە

چارەسەرە ئەگەرییەکان :

• دژە ڤایرۆسکەڵاسوڤێربەپێی مۆڵەتی فریاگوزاری بەکاردێت، بەڵام کاریگەری لاوەکی نەخۆشی لێدەکەوێتەوە و ڕێگری لە تووشبوون ناکات .

• سەرهەڵدانی دەرمانێکی بەدیل ( VMax ) لە ئەوروپا، خواستی ئەمریکی لەسەری دروست دەکات، سەرەڕای ئەوەی لە ئەمریکا پەسەند نەکراوە .

• پەرەپێدانی ڤاکسینی مرۆڤ لەسەر بنەمای ڤاکسینی ئاژەڵ (GMI) کە مەترسییەکانی کاریگەرییە لاوەکییەکانی ناسراوە، بەڵام لە پرۆسەیەکی خێراکردندا بەرهەم دەهێنرێت لەگەڵ پاراستنی یاسایی و بەرپرسیارێتیدا.

قۆناغەکانی چاکبوونەوە :

• سەرهەڵدانی کاریگەرییە لاوەکییە ڤاکسینەکە، تۆمارکردنی سکاڵا و بەکارهێنانی سندوقی قەرەبووکردنەوەی حکومەت .

• سەرهەڵدانی داتا سەربەخۆکان لەلایەن “بلۆگەرە زانستییەکان” کاریگەری لەسەر ڕای گشتی دەبێت و ئاستەنگی بۆ داتای فەرمی دروست دەکات .

•هەوڵی بەردەوام بۆ کردن لەگەڵ خەڵک بە شێوەیەکی شەفاف و ڕوون دەدرێیت سەرەڕای نادڵنیایی زانستی .

• سەرەڕای خەم و زیانی بەکۆمەڵ دەناسێنرێت لە هەمان کاتدا پشتگیریکردن لە هەوڵەکان بەرەو چاکبوونەوە بەردەوامی دەبێی.

دابەشکردنی ڤاکسین :

• پێشینەدەدرێت بە کوتان بۆ منداڵان و ژنانی دووگیان و گەنجانی تووشبوو بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، ئەمەش ناڕەزایەتی کارمەندانی تەندروستی و گروپەکانی دیکەی لێدەکەوێتەوە .

• بەکارهێنانی تۆمارە تەندروستییە ئەلیکترۆنییەکان (EHRs) بۆ دیاریکردنی گروپە ئامانجدارەکان نیگەرانییەکانی پاراستنی نهێنی دەوروژێنێت .

• پچڕانی یە ئەلیکترۆنییەکان بەهۆی کارەساتی سروشتی (پچڕانی کارەبا) گرنگی پلاندانان بۆ ئامرازە بەدیلەکانی کردن دەردەخات.

ئاستەنگەکانی تەندروست :

• پەیامی ناکۆک لە نێوان دەزگا تەندروستییەکان FDA , CDC , NIH دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی گشتی .

• بڵاوبوونەوەی ی شۆککەر لە سۆشیال میدیا (وەک ی ڕشانەوەی کوڕەکە دوای وەرگرتنی ڤاکسینیکەڵاسوڤێرو ترس و ڕەتکردنەوە ڕوو دەدات .

• ئاستەنگی و سەختی کردن و دەستڕاگەیشتن بە پلاتفۆرمی UNEQLوەک نموونەیەک، لەلایەن هەندێک گروپەوە، وەک خوێندکارانی زانکۆ و ئەوانەی سەر بە کۆمەڵگە ئەتنی یان ئایینییەکانن .

• بەرگری زۆر دەبینرێت لەلایەن ئەو گروپانەی کە دژی کوتان بوون بەهۆی نیگەرانییە کولتووری، ئایینیەکانەوە.

• ژمارەیەکی بەرچاو لە “بزووتنەوەی دژەکان ” کە گروپەکانی دژە ڤاکسین و دەرمانن لە سۆشیال میدیادا یەکدەگرن.

پوختەی ڕاپۆرتی سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ ئاسایشی تەندروستیلەسەر پەتایSPARS کە پلان و سیناریۆیەکی دارێژراوە بۆ چارەسەرکەرانی مەترسی تەندروستی گشتی

ڕووداوی ساڵ و مانگ

یەکەم حاڵەتی مردن لە ئەمریکا؛ ڤایرۆسی SPARS ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دۆزرایەوە .ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥

لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی ئەنفلۆنزا لە چەندین ویلایەتی ئەمریکا حاڵەتەکان بڵاوبوونەتەوە و پەتاکە وەک حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستی نێودەوڵەتی ناسێنراوە . نۆڤەمبەر٢٠٢٥

بڵاوبوونەوەی لە ٢٦ ویلایەت و وڵاتانی دیکە، بەرزبوونەوەی دڵەڕاوکێی گشتی، هەڵسەنگاندنی دژە ڤایرۆس کەڵاسوڤێر دەستپێدەکات . دیسەمبەر٢٠٢٥

پێدانی مۆڵەتی بەکارهێنانی فریاگوزاری بۆ Kalocivir( دژە ڤایرۆسێکە کە بۆ چارەسەرکردنی)SPARS بەکاردێت , دەستپێکردنی پەرەپێدانی ڤاکسینێک لەسەر بنەمای ڤاکسینی ئاژەڵ (GMI) جانیوەری ٢٠٢٦

بڵاوبوونەوەی یەکی شۆککەر کاریگەری لەسەر متمانەی گشتی دەبێت(لەگەڵ دەرکەوتنی دەرمانێکی بەدیل VMax ) لە ئەوروپا (،کەڵاسوڤێر نیگەرانی و گومانی زیاتری لێدەکەوێتەوە فێبروەری – مارچ٢٠٢٦

بە بەشداریی کەسایەتییە ناودارەکان هەڵمەتێکی میدیایی دەستپێدەکات بەڵام بەهۆی لێدوانە مشتومڕاوییەکانەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبنەوە . مەی٢٠٢٦

پێداچوونەوە بە کاریگەریوکەڵاسوڤێرپەسەندکردنی گۆڕاو و سەرەتایی بۆ ڤاکسینێک کۆرۆڤاکس دەکرێت، مشتومڕ لەسەر ئپێشینەی کوتان و نیگەرانییەکانی پاراستنی نهێنی دروست دەبێت جوون – جوڵای٢٠٢٦

بەرگری کۆمەڵگا لەلایەن چەندین گروپەوە وەک (موسڵمانان، ئەمریکییە ئەفریقییەکان، دژە ڤاکسێرەکان)، ڕەتکردنەوەی ڤاکسینەکە لەلایەن ژاپۆنەوەدرەست دەبێت ئۆگەست – سێپتێمبەر٢٠٢٦

درەستبوونی ناڕەزایەتی خوێندکاران کە داوای دابەشکردنی دادپەروەرانە دەکەنبۆ جیهان ئۆکتۆبەر – نۆڤەمبەر٢٠٢٦

کەمی ئەنتبایۆتیک بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی سییەکانیدوای SPARS ; دەستپێکردنی هەڵمەتی هۆشیاری لەسەر ڕەوایەتی دەرمانە هەڵگیراوەکان . فێبروەری٢٠٢٧

سەرهەڵدانی سکاڵا و کاریگەرییە لاوەکییە دەمارییەکانی ڤاکسینەکە لەسەرکۆمپانیای کۆرۆڤاکس، تۆمار کردنی سکاڵای یاسایی وچالاککردنی سندوقێکی قەرەبووکردنەوە ئەیپرڵ – مەی٢٠٢٧

پەتاکە بە فەرمی کۆتایی هاتووە، ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵەکاندا بەردەوامە و ئاستەنگی و ئڵەنگاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و نادڵنیایی بەردەوامە. ئۆگەست٢٠٢٨

خشتەی زاراوە یەکان و کورتکراوەکان

کورتکراوەی مانای تەواو

SPARSنەخۆشی توندی هەناسەدانی سانت پاوڵ (ڤایرۆسێکی نوێی کۆرۆنا)

MCM ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی پزیشکی

CDC سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان

FDA ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا

NIH پەیمانگا نیشتمانییەکانی تەندروستی

HHS وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاری مرۆیی

WHO ڕێکخراوی تەندروستی

ACIP لیژنەی ڕاوێژکاری بۆ شێوازەکانی کوتان

PREP یاسای ئامادەکاری و وەڵامدانەوەی فریاگوزاری تەندروستی

SNS کۆگاکردنی ستراتیژی نیشتمانی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان

EHR تۆماری تەندروستی ئەلیکترۆنی

UNEQLپلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تایبەت بە خوێندکارانی زانکۆ

GMI کۆمپانیای فرەنەتەوەیی بەخێوکردنی ئاژەڵ

Kalocivirدژە ڤایرۆسێکە کە بۆ چارەسەرکردنیSPARS بەکاردێت

VMaxدژەڤایرۆسێکی بەدیل کە لە ئەوروپا بەکاردێت

سەرچاوە سەرەتاییەکان

• سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ ئاسایشی تەندروستی، ٢٠١٧ .

• ئاماژەی یاسایی و ڕێکخراوەیی وەک یاسای ئامادەکاری و وەڵامدانەوەی فریاگوزاری (PREPیاسای).

• توێژینەوە و بابەتەکانی پێشوو لەسەر پەتاکانی کۆرۆنا (SARS, MERS).

• داتا و ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی تەندروستی (WHO).

بابەتى تر

👤
Live: 101 Today: 1,319 📊 Click Here