ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له رووداوه هاتووچۆكه‌ی كه‌ركوك گیانیان له‌ده‌ستدا گه‌یشته 6 كه‌س

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له رووداوه هاتووچۆكه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆی كه‌ركوك گیانیان له‌ده‌ستدا گه‌یشته 6 كه‌س.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌ڕێگای بازنه‌یی كه‌ركوك رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ روویدا و سه‌ره‌تا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
دواتر دووان له برینداره‌كان گیانیان له‌ده‌ست دا و به‌وپێیه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا به‌رزبووه‌وه بۆ شه‌ش كه‌س
وه‌ك ئه‌وه‌ی به وێستگه گه‌یشتووه، رووداوه‌كه له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت و بارهه‌ڵگرێكدا بووه به جۆرێك بووه كه ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵ كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و خۆی كێشاوه به بارهه‌ڵگرێكدا.















Post Comment