ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

جار بینراوە: (1.5K)

– 
نووسینگهی مهسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له روونكردنهوهیهكدا رایگهیاند كه:

*به توندترین شێوه سهركۆنهی ئهو كاره نابهجێ و تێكدهرانه دهكهین كه له قهزای كۆیه دژی چهند گۆڕێكی خوشك و برا كریستیانهكان كراوه.

*ئهم كردهوهیه، به ههموو شێوهیهك شهرمهزار دهكهین و داواش له  دامودهزگاكانی حكومهت دهكهین كه دهستبهجێ لێكۆڵینهوهی پێویست بكهن بۆ دۆزینهوهی تاوانباران و سزادانیان.

*گۆڕستانهكهش، له سهر فهرمانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان نۆژهن دهكرێتهوه.

*كریستیانهكان پێكهاتهیهكی ڕهسهنی كوردستانن و ههرێمی كوردستان وهك ههمیشه، مهڵبهند و نموونهیهكی گهشی بهیهكهوهژیانی ئاشتییانه و تهبایی نێوان گشت پێكهاتهكان بووه و ڕێگهش به هیچ كهسێك نادهین ئهو دۆخه تێك بدات . 

بابەتى تر

👤
Live: 23 Today: 1,688 📊 Click Here