چەند تەوەرێکی هەستیار لە هەرێم

چەند تەوەرێکی هەستیار لە هەرێم

جار بینراوە: (1.7K)

بەشی سێیەم- پێشمەرگە

ئەم نوسینەم تەنها بۆ پێشمەرگە تەرخان کردوە.

پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر باسی پێشمەرگە بهسودبهخشی ده‌زانم به‌شێک له‌م توێژینه‌وه له‌سه‌ر پێشمه‌رگه بخه‌مه به‌رچاوی خوێنەری به‌رێز.

Willing to Face Death: A History of Kurdish Military Forces – the Peshmerga – From the Ottoman Empire to Present-Day Iraq

خواست بۆ روبهڕوبونهی مه‌رگ: مێژوی هێزه سه‌ربازیه‌کانی کورد: پێشمه‌رگه، له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیه‌وه تا ئه‌مڕۆ.

ئاماده‌کردنی: Michael G. Lortz زانکۆی فلۆریدا- ساڵی 2005

(هه‌ر به‌رێزێک بیه‌وێت ده‌توانێت له گوگڵ دایبه‌زێنێت).

له پێشه‌کی بابه‌ته‌که‌یدا نوسه‌ر ده‌ڵێت: بیرۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر به‌توندی ره‌گوریشه‌ی له کڵتوری کورد زۆر پێش سه‌ده‌ی بیسته‌م داکوتیوه. ئارداشیر I ، دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریه‌تی ساسانیه‌کان له ساڵه‌کانی 224-226 کورده‌کانی به‌کارهێناوه بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌و شوێنانه‌ی ته‌واو له‌ژێر کۆنترۆڵیدا نه‌بون، دوای ئه‌م ئارداشیر II دوا پاشماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نیمچه سه‌ربه‌خۆی کورده‌کانی نه‌هێشتوه، ئارداشیر له باسکردنی شه‌ڕه‌کانیدا شه‌ڕکه‌ره کورده‌کانی به jânspâr ناوبردوه، وشه‌یه‌کی فارسی مانای ( خۆبه‌ختکه‌ر) ه، که نزیکه له مانای وشه‌ی پێشمه‌رگه. چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک دواتر له گه‌ڵ دروستبونی هه‌ر دو ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌ویدا هۆزه کورده‌کان ناچار کران وه‌لایان بۆ بکه‌ن و بێ ئاماده‌سازی و مه‌شق به پاسه‌وانی سنوره‌کان دانران.

هه‌ر دو ئیمپراتۆره‌که نه‌یانتوانی حوکمرانی ته‌واوی ناوچه‌کانی کورد بکه‌ن، ئه‌م دۆخه ده‌رفه‌تی ره‌خساند که چه‌ند خانه‌واده‌یه‌کی کوردی فه‌رمانره‌وایی و ده‌سه‌ڵات و ناودار گه‌شه بکه‌ن، یه‌کێک له‌وانه خانه‌واده‌ی زه‌ند بو (1750-1794)، ئه‌م خانه‌واده‌یه رێگایان داوه ژن به‌شداری هێزی سه‌ربازیان بکات، ژنه‌کان شان به‌شانی مێرده‌کانیان دژ به هێزی دارگیرکهری ئه‌فغان شه‌ڕیان کردوه.

لێکۆڵەوەر پیشانی ده‌دات که چۆنیه‌تی رێکخستنی هێزی پێشمه‌رگه و مه‌شقکردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی کارکردنی کورده‌کان له له‌شکری عوسمانیه‌کاندا.

David McDowall له کتێبه‌که‌ی A Modern History of the Kurds باس له‌وه ده‌کات که به‌درێژایی مێژو پێشمه‌رگه هێزی سه‌ره‌کی بوه بۆ به‌رگریکردن له کوردستان و خه‌بات بۆ مافه‌کانی کوردستان، هاوکاتیش هه‌مان هێز بۆ شه‌ڕی ناوخۆ و لاوازکردنی یه‌کتریش به‌کارهێنراوه.

لۆرتز له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتیی نوسیویه‌تی: پاش رێکه‌وتنی جه‌زائیر له 1975 و جێگیربونی سه‌رکرده‌کانی پارتی له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و تێکچونی باری ته‌ندروستی مسته‌فا بارزانی بۆشایی هێز له عێراق دروستبو.

لەو دۆخەدا یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان به‌سه‌رکردایه‌تی مام جلال له ساڵی 1975 له دمشق دروستبو. هێزی چه‌کداری یه‌کێتیی پیکهاتبو له‌و پێشمه‌رگانه‌ی وه‌لایان بۆ تاڵه‌بانی هه‌بو، هێزی چه‌کداری کۆمه‌ڵه و هێزێکی بچوک که بڕیاریان داب‌و درێژه به شۆرش بده‌ن. کاتێک مام جلال له دمشقهوه بۆ کوردستان گه‌رایه‌وه رێکخستنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی له1977 ده‌ستی پێ‌کرد، سەرەتا باره‌گاکانی له نۆکان و قه‌ندیل له سه‌ر سنوره‌کانی ئێران- عێراق دامه‌زراند، تاڵه‌بانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمه‌کاندا دابه‌شکرد و بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌کی کوردستان هێزێکی هه‌رێمی دانا. ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی یه‌کێتیی له سنوری هه‌ر ناوچه‌یه‌کدا پابه‌ندبون تا چه‌ند ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه کۆنترۆڵ کراوه. ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق لاواز بوایه هێزێکی پێشمه‌رگه له‌و شوێنه جێگیر ده‌کرا، له‌و شوێنانه‌ی عێراق به‌هێز بو ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی یه‌کێتیی، زۆربه‌یان له شه‌ودا، به هێزی مۆبایل ئه‌نجام ده‌دران. پێکهاته‌ی چه‌تر ئاسای یه‌کێتیی و گه‌شه‌کردنی رێکخراوه‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی جیاوازیه‌کانی له گه‌ڵ پارتی قوڵتر ده‌کردنه‌وه، پارتی بێجگه له باوه‌ر به بارزانی و هێزی چه‌ند هۆزێکی دیاریکراو ئه‌وه‌نده‌ی به‌ده‌سته‌وه نه‌بو.

چه‌ند شه‌رێکی بچوک نێوان پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتیی و پارتی له حوزه‌یرانی 1976. کانونی دوه‌م و شوباتی 1977 رویاندا، ئه‌م شه‌ڕ و پێکدادانه تا کۆتایی هه‌فتاکان به‌رده‌وام بون. (کۆتایی به‌شیک له لێکۆلینه‌وه‌که).

دەستەیەک لە پێشمەرگەی یەکێتی ده‌چنه ناوچه‌ی گولی بۆ کاروباری رێکخستن، چه‌ند چه‌کدارێکی ق.م. ئه‌یان خافلێنن و هه‌مویان ئه‌گرن و چهکەکانیان لێ ئه‌سێنن و به‌گیراوی ئه‌یان به‌نه گوندی (هه‌دریش) که باره‌گای ( ق.م: ا.ع) و ح.ق لێ بوه، به گیراوی مانه‌وه تا دوایی و به ناوی هه‌وڵدانی راکردنه‌وه کوشتیانن.

کاره‌ساتی هه‌کاری

له‌سه‌ر ئه‌م روداوه زۆر وتراوه و تا ئه‌م ساته‌ش بۆ خه‌ڵکی که‌م ئاشکرایه، لێره‌دا له سه‌ره‌تا ئاماژه به باسکردنی لێکۆڵه‌وه‌ر لۆرتز بۆ به‌شێکی ئه‌و روداوه ده‌که‌م:

گه‌وره‌ترین شه‌ڕی نێوانیان له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ناوچه‌ی برادۆست له مانگی نیسانی 1978 رویدا. یه‌کێک له ئاکامه‌کانی کوشتنی فه‌رمانده عه‌ڵی عه‌سکه‌ری بو که نێردرابو بۆ وه‌رگرتنی وه‌جبه‌یه‌ک چه‌ک له تورکیا. عه‌سکه‌ری و هێزه‌که‌ی که 800 که‌س بون له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پارتیه‌وه په‌لامار دران که سامی عبدالرحمن سه‌رکردایه‌تی ده‌کردن، هه‌رچه‌نده عه‌سکه‌ری لایه‌نگری کاری سه‌ربازی هاوبه‌شی یه‌کێتیی و پارتی بو دژ به رژێمی به‌عس، به‌ڵام هێزه‌که‌ی ده‌ره‌قه‌تی هێزه‌که‌ی پارتی نه‌هات که له 7500 که‌س پێکهاتبو و زۆر شاره‌زای ناوچه‌که بون. هێزه‌کانی یه‌کێتی پێش هێرشی پارتی بۆ سه‌ریان له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی عێراق و ئێرانیشه‌وه چه‌ندین هێرشیان کرابوه سه‌ر. نزیکه‌ی 700 پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی له‌ناوچون.

له 18 ته‌موزی 1978 به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی قیاده‌ی موه‌قه‌ته راگه‌یانراوێکی رۆژنامه‌وانی 10 لاپه‌ره به زمانی ئینگلیزی ده‌رده‌کا که به‌ناونیشانی:THE END OF THE TALABANI CLIQUE AND THEDISINTEGRATION OF THE PUK FORCES IN IRAQI KURDISTAN کۆتایی زومرهکهی تاڵه‌بانی و نه‌مانی هێزه‌کانی ینک له عێراق.ئه‌م راگه‌یاندراوه باس له کاره‌ساتی هه‌کاری له روانگای قیاده‌ی موه‌قه‌ته‌وه ده‌کات.

بە گونجاوی نازانم سەرجەم برینە کۆنەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە گەڵ خولەکانی شەری ناوخۆش بکولێنمەوە، ئەوانە بەشێكن لە مێژوی شەرمەزاری، لەسەر شەری هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی و یەکێتی خشته‌یه‌کی بچوک له سه‌رچاوه‌یه‌کی بیانییه‌وه وه‌رگیراوه:

کات

شوێن

ئاکام1975-1979

باکوری عیراق

بێ یه‌کلاییکردنه‌وه

لایه‌نه ناکۆکه‌کان

عێراق و جاش

PUK

KDP

سه‌رکرده و کۆماندۆکان

سه‌دام حسێن جه‌لال تاڵه‌بانی

نه‌وشیروان مسته‌فا

عه‌لی عهسکاری مسته‌فا بارزانی

مسعود بارزانی

قوربانی و زه‌ره‌ره‌کان: کۆی گشتی زیاتر له 800 کوژراو

دوای راپەرین زۆری نەخایاند شەری براکوژی چەکدارانی هێزەکان، تایبەت پارتی و یەکێتی، سەری هەڵدایەوە، پاش چەن ساڵێک بە زەبر و چاوسورکردنەوە و کاریگەری ئەمریکا لە واشنتۆن راگرتنی شەر، نەک ئاشتی، ئەنجام درا.

لێرە بەدواوە هێزەکانی پێشمەرگە، تایبەت ٧٠ و ٨٠ ، بەرادەی لەلایەن یەکێتی و پارتیەوە بەرێوەدەبرێن، ئەمە سەرەرای ئەوەی ئەرکی بنەرەتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمە ئەو ئەرکە بکات.

بۆ خۆم وردەکاری بەرێوەبردنی هێزەکانی پێشمەرگەی ئەو دو حزبەم نیە، بەڵام لە ئاگربەستی شەری ناوخۆ تا ئەم چرکەیەش تیشک دەخەمە سەر ئەم خاڵانە:

١-لەگەڵ دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان بەشێکی بەرچاوی فەرماندە و پێشمەرگە دێرینەکان ماڵئاواییان لە یەکێتی کرد، چونکە کاک نەوشیروان ئەندازیاری پێکهاتە و ئاراستەکردنی هێزی پێشمەرگەی یەکێتی بو لە سەردەمی خەباتی شاخدا و شایستەی متمانەیان بو.

٢- دوای روخاندنی سەدام و دەستبەکاربونی مام جلال وەک سەرۆک کۆمار هێزی چەکداری تایبەت بۆ سەرکردە ناودارەکانی کورد بە فەرمی لەلایەن بەغدا دروستکرا کە سەرچاوەی پارە بۆ فەوجێک بۆ ئەم و بۆ ئەوی تریش بو.

٤- لەگەڵ ئەم روداوانەدا، تایبەت دوای وەفاتی مام جلال، گەندەڵی ئیداری و دارایی لە نێو بەشێک لە لوتکەی هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی بەخەستی سەریهەڵدا، چەند بەڵگەیەک دەیسەلمێنن کە کەسانێک لەو لوتکەیەدا زیاتر لە ١٠ موچەی بەناوی ساختەوە وەرگرتوە وتا ئەم چرکەیەش بەشێک لێیان بەردەوامن.

٥- وێرای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە رۆڵی نەبەردیان لە شەرکردنی داعشدا هەبوە و قوربانیەکی مەزندەیان بەخشیوە، هاوکاتیش رۆڵی نەرێنیان لە کارەساتەکانی ٣١ ئۆگۆست و ١٦ ئۆکتۆبەر هەبوە.

٦- وەک لای هەمو ئاشکرایە هێزە سەربازییە ەکان لە هەرێمی كوردستان سەر بە یەکێتی و پارتیدا دابەش بون، ناسراون بە یەكەکانی (70ی یەكێتی و 80ی پارتی). ئەم دو یەکەیە دو دەزگای حیزبین و بوجەی تایبەتی سەربەخۆی خۆیان هەیە و ئابوونەی حیزبی لە پێشمەرگە وەردەگرن و وەک كادری حیزبی كۆبوونەوەی سیاسی‌یان پێدەكەن، هاوکاتیش رۆڵی زۆر نەرێنیان لە دامرکاندنەوەی جەماوەر و خۆپیشاندەرە سیڤیلە نارازیەکان هەبوە تا ئاستنی بەکارهێنانی چەک.

یەکگرتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

زۆربەی رێکەوتن و بەڵێنەکانی پارتی و یەکێتی بۆ یەکگرتنی هێزەکانی پێشمەرگە زارەکی و کاتی بون، بۆ نمونە:

– لە رێکەوتنی ٧/١١/١٩٨٦ نێوان خوالێخۆشبوان مام جەلال و ئیدریس بارزانی لە تاران نوسراوە:( رێکەوتن لەسەر یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و دام و دەزگاکانی شۆرش). ئەمە نزیکەی چل ساڵ لەمەو پێش راگەیاندراوە.

– لە بەرنامەی بەرەی لە ٣/٥/١٩٨٨ .

– لە بەرنامەکانی کابینەکانی حکومەتی هەرێم لە هەولێر و سلێمانی و دوایش لە کابینەی هاوبەشدا، باس لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە کراوە و دەکرێت.

– پەرلەمانی کوردستان چەند جارێک باسی یەکگرتنی هێزی پێشمەرگەی کردوە، بەڵام وەک زۆر بڕیاری تری پەرلەمان، تەنها لەسەر کاغەز بچێک رەونەقی هەبوە، وەک بڕیار ماوەتەوە و جێبەجێ نەکراوە، بۆنمونە، بڕیاری ژمارە (19) ی 23 ی تەموزی 2014 ، ئەویش دوای دەستپێكردنی جەنگی دژ بە “داعش” بو. لە بڕگەی چوارەمی بڕیارەكەی پەرلەماندا هاتووە:” پێویستە لەسەر حكومەتی هەرێم هەموو هێزەكانی پێشمەرگە لەماوەی (6) مانگ لە دەرچوونی ئەم بڕیارەوە لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا وەك هێزێكی نیشتیمانی یەكبخات، بەتایبەتی یەكەكانی (70و 80)ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان”. پاش یازدە ساڵ ئەو بریارە پێش چاوهەڵهاتنی ئیفلیج و گاڵتەجاریەکی بێشەرمانە بو.

– هەر ی بڕیاری جێبەجێنەکراوی یەکخستنی هێزی پێشمەگە، سەرۆكی ئەوكاتەی هەرێمی كوردستان (مەسعود بارزانی)، لە 14ی كانونی یەكەمی 2014دا (7) بڕیاری دەركرد بەمەبەستی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

لە خاڵی چوارەمدا ئاماژە بەوەكراوە: “پێویستە هەرچی زووترە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رێكوپێكی یەكبخرێتەوە، بەشێوەیەك كە نابێ حزبایەتی تێدا بێت”. لە خاڵی حەوتەمی بڕیارەكەشیدا ئەوە خراوەتەڕو: “هەر هێزێك لە دەرەوەی وەزارەت هەبێت، بەنایاسایی دەژمێردرێت و كەس بۆی نییە هێزی تازە لە دەرەوەی وەزارەت دروست بكات”. سەرچاوە روداو: 31/7/2018

– سێ ساڵ دوای بریارەکانی مەسعود بارزانی لە رۆژی 21.4.2017، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی 70 لە میانی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵێکی عەشیرەتی مەردۆخی لە شارۆچکەی قەرەداغ، بە کەناڵی (کوردستان 24)ی راگەیاند، بەهۆی کێشەکانی کوردستان و قەیرانی دارایی، تاوەکو ئێستا نەتوانراوە یەکەکانی 70 و 80 ی هێزەکانی پێشمەرگە یەکیان نەگرتووەتەوە، ئەو فەرماندەیە رایگەیاند، کە سەرەڕای کێشەکان، ”بەرنامەیەکی بەهێز” بۆ یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە دانراوە و ”هێزی پێشمەرگە یەک دەگرێتەوە و دەبێتە سوپای کوردستان.سەرچاوە باس نیوز 21/04/2017.

– لە کۆبوونەوەیەکدا لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەریەک لە ئەمەریکا و بەریتانیا و وڵاتانی هاوپەیمانان و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەشدارییان تیادا کردبوو بریاریان دا بە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ماوەی ٣٦ مانگدا لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە ” راشیگەیاند “یەکێتی پێی رازی بووە و پارتیش هیچ کێشەیەکی نیە. سەرچاوە 10/5/2017 سایتی ئەنجومەندی ناوەندی یەکێتی.

– سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەی حکومەت ئاشکرا دەکات و دەڵێ: بەرنامەی حکومەتی هەرێم ئەوەیە: هێزەکانی 70 و 80 و هێزەکانی دیکە لە وەزارەتی پێشمەرگە کۆبکرێنەوە، تائێستاش توانیومانە کۆمەڵێک لەو هێزانە کۆبکەینەوە – (هەولێر (6/8/2018.

لەو 10 لیوا هەڵوەشاوەی هێزی پێشمەرگەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە نیوە زیاتریان هێشتا یەک نەخراونەتەوە، ئەگەرچی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت “زیاتر لە حەوت لیوامان یەکخستووەتەوە”، بەڵام فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەڵێت “بەشی زۆری لیواکان هێشتا پەرتەوازەن”. میلـلەت 28/11/2018

– ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌پێی پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی كه 35 خاڵه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كاری له‌سه‌ر ده‌كات، یه‌كێك له خاڵه‌كان یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌ی 70 و 80 ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، به‌ڵام كاتی ده‌وێت. ـ 19/11/2018

• به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نیچیرڤان بارزانی، لە رۆژی 11-11-2019 له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە و فەرماندە سەربازییەکان کۆبووەوە.جه‌ختی له پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه کردەوە. ویستگە نیوز11/2019.

– بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە ستیڤن هیكی باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد و لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە – لڤین 21/4/2021.

ئەمانە و چەندین لێدوان و بەڵێنی تر کە دەیان ساڵە پارتی و یەکێتی باسی یەکخستنی هێزی پێشمەگە دەکەن، نەک هەر هێزی پێشمەرگە یەکی نەگرتۆتەوە، بەڵکو هێزە حێزبیەکانی ئەو دو حزبە ژمارەیان زیادی کردوە و پڕ چەکتربون و حیزبایەتیان تۆختر بۆتەوە لە جاران. ئەم دو حزبە لە هێزی چەکدار تێر نابن، چەندەها هێزی پاشکوی حیزبیان لە ژێر چەندەها ناوی جیاوازدا دروست کردوە و بە پارە و چەکی حکومەت دەیان بەن بەرێوە.

هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە

هاوکاری هەموجۆرێکی هێزی پێشمەرگە دەکەن، بە چەک و جبەخانە و مەشق و موچەی مانگانە و جۆرەها هاوکاری سەربازی و سیاسی تر، بەڵام ئەوەی کە خەڵکی کوردستان پێویستێتی و زۆر گرنگە وئەوان نایکەن، هەوڵدانی جدیە بۆ یەکگرتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

هەقە هەمومان دودڵبین لە هاوکاریەکانی هاوپەیمانان، ئەگینا هاوکاری راستەقینە و جدی هێزی پێشمەرگە و شەڕی دژ بە داعش، تەنها لە ریگای هێزێکی نیشتیمانیەوە دەکرێت.

کاتێک گۆڕان بەشداری لەحکومەتی هەرێم کرد کاک نەوشیروان چەند جار سەردانی مەسعود بارزانی کرد، تەوەرێکی باسەکانیان لەسەر یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و چالاککردنی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و پەسندکردنی تەجنید بون….مەخابن ئەم هەوڵانەش وەک زۆربەی ئەوانی پێش‌و ئاکامی ئەوتۆیان نەبو تا پێشمەرگە لە داوی حزبایەتی رزگار بکات.

کۆکردنەوە و نوسینی: چیا عەباس

رۆتەردام: ٢٠ ئۆکتۆبەر ٢٠٢٥

تێبینی: دواوی لێبوردن لەو بەرێزانە دەکەم کەچەند برگەیەک لە نوسینەکانیان لەسەر هێزی پێشمەرگە لەم ەدا ئاماژەم پێدوان

بابەتى تر

👤
Live: 44 Today: 1,704 📊 Click Here