چوار پزیشک لە بەردەم وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستگیرکران

چوار پزیشک لە بەردەم وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستگیرکران

جار بینراوە: (1.5K)

-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2025، پزیشکانی گشتی دەرەوەی وڵات گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی لە بەرامبەر ئەو پێشلکارییەی بەرامبەر بە مافەکانیان دەکرێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ژمارەیەکیان دەستگیرکران.

یەکێک لە نوێنەرانی ئەو پزیشکانە بە شاهین فواد، پەیامنێریی راگەیاند، “لە بەردەم وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان چوار پزیشکمان دەستگیرکراون و تائێستا هەواڵمان لێیان نییە و نازانین کام هێزە دەستگیریان کردوون”.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو پزیشکانەی دەستگیرکراون هەریەک لە (ئالان جەلال، رەیان مستەفا و رەوا خالید و دانیار شکور)ە”.

ژمارەی ئەو پزیشکانە ژمارەیان 53 پزیشکە و ئەوەی ئەمڕۆ لەبەردەم وەزارەت گردبوونەتەوە نزیکەی 40 پزیشک بوون.

بابەتى تر

👤
Live: 77 Today: 397 📊 Click Here