چوار رۆژنامەنووس لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئیسرائیل کوژران

چوار رۆژنامەنووس لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئیسرائیل کوژران

جار بینراوە: (6.0K)

لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس لە باشووری غەززە، 15 کەس کوژران، کە لە نێویاندا چوار رۆژنامەنووس و چەند ئەندامێکی تیمی فریاگوزاریی تێدابووە. 

ئەمڕۆ دووشەممە، 25ـی ئابی 2025، لە ئەنجامی بۆردوومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس، 15 کەس کوژراون و ئۆتۆمبێلێکی تیمی رۆژنامەنووسانیش کرایە ئامانج.

حوسام میسری، کامێرامانی رۆیتەرز، محەممەد سەلامە، کامێرامانی جەزیرە، مەریەم ئەبو دەقە، کە لەگەڵ ئاژانسی ئیندیپێندنت و عەرەبیە و ئاسۆشیەتدپرێس کاری دەکرد، لەگەڵ مەعاز ئەبو تەها، ڕۆژنامەوانی تۆڕی ئێن بی سی ئەمریکی کەوتنە بەرهێرشی ئاسمانی ئیسرائیل و کوژراون.

لە 7ـی 10ـی 2023 شەڕی نێوان ئیسرائیل و غەززە دەستیپێکرد ماوەی نزیکەی دوو ساڵە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا 242 رۆژنامەوان کوژراون.

بابەتى تر

👤
Live: 162 Today: 1,282 📊 Click Here