ته‌مموز 20, 2025

چاوەڕێی چی لەسەرۆک وەزیرانێکی دووڕوو بکەم

جار بینراوە: (7.5K)

کۆژین بەهادین مەحموود

مەسرور بارزانی ئەوەندەی پەلەیە بە خێرایی سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی قوربانییانی لافاوەکەی تێکساس دەکات و دەڵێت “دڵم  لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییەکاندایە لەم کاتە سەختەدا”، بەڵام لە هەمان کاتدا  کەڕ  بەرامبەر بە ئەو کارەساتە مرۆڤییە کە خۆی لە کوردستان دروستی کردووە. زیاتر لە شەست ڕۆژە مامۆستایان و کارمەندانی حکومەت موچەکانیان وەرنەگرتووە، بە هەزاران بنەماڵە لە دۆخی ئابووری خراپدان، بەڵام ئەو کەسەی کە لە چرکەساتێکدا دەتوانێ نامەی هاوخەمی بنووسێت بۆ ئەمریکا، ناتوانێت تەنانەت چارەسەرێکی سادە بۆ هاوڵاتیانی خۆی دابین بکات، چونکە چێی وایە دەبێت خەڵک لێی بپاڕێتەوە بێ ڕاگا لەوەی کە خۆشی بوکەڵەیەکی دەستی ئاغاکانێتی هەر لە زاری خۆیانەوە کە ووتیان کاتێک کە هەست بە خراپی دۆخ دەکەن لە نێو ماڵەکانیشیاندا ناخەون لەبری ئەوە  ئۆتۆمبێل و ئەشکەوتەکان دەکەنە لانکەیان،  ئەم دۆخە نیشاندەری ئەوەیە کە کارەساتی سروشتی لە تێکساس بۆ ئەو گرنگترە لە بێ نانی و ماڵوێرانی گەلەکەی کە خۆی لە کوردستان بەرهەمی هێناوە.

کاتێک خۆپیشاندەران  لە سلێمانی و شارەکانی دیکە داوای مافی خۆیان دەکەن، بەڵام بەزەبر و هێز و چاوسوورکردنەوە  سەرکووت دەکرێن، بەڵاو سەرۆکی ماوە بەسەرچوو   بەردەوامە لە نیشاندانی “هاوخەمی” بۆ کەسانێک    لە کیشوەرێکی دیکە.

لێرەوە دەبێت تێبگەین کە “مرۆڤدۆستی” مەسرور بارزانی تەنها بۆ کەسانی دوورە دەست ، نەک بۆ ئەو گەلەی کە ڕاستەوخۆ لە ژێر بەڕێوەبردنی ئەودا دەژین.

وەکو دەڵێن: “دڵسۆزی لە دوورەوە، بێبەزەیی لە نزیکەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © All rights reserved For Koibas