پەروەردە بناغەی پێشکەوتنی وڵاتە
ئاریان عومەر
دەبوایە ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی ماوە بەسەر چووی هەرێم دەرگای سەدان قوتابخانەی نوێی بەڕووی قوتابیان و مامۆستایان کردباوەو قردێلەی سووری بۆ بڕیبان و زەنگی خوێندنیان تێدا لێدرابایە ،نەک بە شکست خواردووی بچیتە قوتابخانەیەک کە کە هێشتا مووچەی مانگی حەوتت پێ نەداون .
دەبوایە ئەمڕۆ مامۆستایانی خۆبەخش وگرێبەست و مامۆستای هاوکار کرابان بە هەمیشەیی.
دەبوایە ئەمڕۆ دەرچووی دانەمەزراو دابمەزرابایەو کەرتی پەروەردە ڕێچکەی خۆی بگرتایە کە نزیکەی ٤٠٠هەزار دەرچووی دانەمەزراو هەیە .
دەبوایە ئەمڕۆ پلەبەرزکردنەوە دەستی پێ بکرابایەوە…
خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی و دابین نەکردنی کردنی جێگە و کەشی پەروەردەیی و قۆرخ کردنی مووچەکانیان نەک هەر ئاماژەیەکە بۆ لاوازیی بەڕێوەبردن لە بواری پەروەردەدا، بەڵکوو جۆرێکە لە بێ بەهاکردنی پەروەدە لە خوێندنگە حکومیەکان و ئاراستەکردنیانە بۆ قوتابخانە ئەهلیەکان
بۆیە پێویستە ڕێگە بگیرێت لەو جۆرە حکومڕانیە و سیستەمێکی لەوشێوەیە کە دەیەوێت تاکێکی ئیفلیج بەرهەم بهێنێت و ئاسان بێت بۆ کۆنتڕۆڵ















Post Comment