په‌یامی قوباد تاڵه‌بانی‌: یه‌كێتی‌ هاتووه‌ته‌وه‌ مه‌یدان و به‌هێز بووه‌ته‌وه‌

په‌یامی قوباد تاڵه‌بانی‌: یه‌كێتی‌ هاتووه‌ته‌وه‌ مه‌یدان و به‌هێز بووه‌ته‌وه‌

جار بینراوە: (1.3K)

– 

قوباد تاڵهبانی له پهیامێكدا له كۆتا رۆژی بانگهشهی ھهڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق رایگهیاند كه:

*ئهم بانگهشهیه بۆ پهرلهمانی عێراقه و پرسه ههره گرنگهكانیش وهك پرسی (بودجه، مووچه و بژێوی ژیان، كاروكهسابهت و سهقامگیری سیاسی، ئهمنی و ئابووریتان) لهوێ یهكلادهكرێنهوه.

*له چوارچێوهی جهولهكانم له سنووری پارێزگای ههولێر، مهخمور، رانیه، كۆیه، سۆران و باڵهكایهتی خهڵكم بینی كه نیگهرانن، ناڕازین.

*بینیم ئهم دۆخه نالهباره سیاسییهی نێوان ههرێم و بهغدا چهند كاریگهرییهكی خراپی ههبووه لهسهر ژیان و گوزهران و كار و كاسبی هاوڵاتیان.
*باش دهزانن كه یهكێتی دهتوانێت رووبهڕووی تهحهدییاتهكان بێتهوه و خهمخۆری راستهقینهی كۆمهڵانی گهلی كوردستانه.
*رووی دهمم له ناڕازییهكانه و پێیاندهڵێم بێ ئومێد مهبن. یهكێتی ئهمڕۆ حزبێكی نوێیه، حزبێكی یهك دهسته و سهرۆكێكی بههێز و خاوهن بهڵێنی خۆی و بهوهفای ههیه.
*یهكێتی سهرۆكێكی ههیه كه توانیویهتی وا بكات یهكێتی ببێته تاكه حزبی كاریگهر له بهغدا كه رێزی لێدهگیرێت و قسهی دهخوا و بڕیاری پێدهدرێت.

*یهكێتی هاتووهتهوه مهیدان و بههێز بووهتهوه، یهكێتییه خۆشهویستهكان و دهنگه ناڕازییهكان یهكبگرن و بچنه سهر سندوقهكانی دهنگدان و پهیامێك بگهیهننه ئهو كهسانهی كه بووبوون به هۆكاری تێكدانی ئهم زروفهی ههرێم و پێیان بڵێن بهسه.

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 742 📊 Click Here