پارێزەری پێشووی خالید محەمەد: پەشیمانم رۆژێک پارێزەری خۆفرۆشێک بووم

پارێزەری پێشووی خالید محەمەد: پەشیمانم رۆژێک پارێزەری خۆفرۆشێک بووم

جار بینراوە: (13)

-

دوای ئەوەی 2 رۆژ لەمەوبەر بە پێچەوانەی ویست و بڕیاری جوڵانەوەی نەوەی نوێ، خالید محەمەد نادر بەشداری لە کۆبوونەوەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستاندا کرد، شەپۆلێکی کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و لە نوێترینیاندا پارێزەرەکەی پێشووی پۆستێکی کۆنی ناوبراو دەهێنێتەوە یاد.

ئەڤین جوبرائیل، ئەو پارێزەرەی لە سەردەمی کارکردنیدا وەک پەیامنێر بەرگری لە خالید محەمەد نادر کردبوو، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نوسینێکی کۆنی ئەو پەرلەمانتارەی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نوسیویەتی: “پەشیمانم رۆژێک لە رۆژان پارێزەری خۆفرۆشێک بووم، وام زانی خزمەتی گەل و نیشتمان دەکات…!!!”.

ئەو پۆستە کۆنەی کە ئەو پارێزەرە دای ناوەتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی ناوبراو پەیامنێری کەناڵی NRT بوو لە سنووری قەزای کۆیە و دوکان، کە تێیدا لەسەر کارێکی رۆژنامەوانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیەوە سکاڵای یاسایی بەپێی مادەی 10ی رۆژنامەگەری لەسەر تۆمار کرابوو و دواتر مادەکە گۆڕدرابوو بۆ مادەی 240ی سزادانی عێراقی.

لەو نوسینە کۆنەدا، خالید محەمەد نادر دوای بێتاوان دەرچوونی بەهۆی نەبوونی بەڵگە و شایەت، سوپاسی پارێزەر ئەڤین جوبرائیلی کردبوو بۆ سەرخستنی کەیسەکەی لە دادگا، بەڵام لە ئێستادا و دوای شکاندنی بڕیاری حزبەکەی لە پەرلەمان، هەمان ئەو پارێزەرە بە توندی هێرشی دەکاتە سەر و پەشیمانی لە داکۆکیکردن لێی دەردەبڕێت.


👤
Live: 89 Today: 1,426 📊 Click Here