پارێزگای هەڵەبجە دەبێتە دەستە خوشکی شارێکی ئیسپانیا

_
بەمەبەستی تەواوکردنی هەنگاوەکانی دەستەخوشکی و یاداشتی لەیەکتێگەیشتن لەنێوان پارێزگای هەڵەبجە و گرنیکا؛ ئەمڕۆ هەینی 26ـی 9ـی 2025، دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، سەردانی پارێزگای گرنیکای کرد و چاویکەوت بە خۆسێ ماریا گۆرۆنیۆ پارێزگاری شارەکە.
لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خۆسێ ماریا گۆرۆنیۆ، پارێزگاری گرنیکا، رایگەیاند، “بڕیارمانداوە لەگەڵتان کار بکەین و وەک هەنگاوی سەرەتا یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو پارێزگا واژۆ دەکرێت و دواتر لە 26ـی 4ـی 2026، لە بۆنەیەکی فەرمیدا هەردوو شار دەبنە دەستەخوشکی یەکتر، ئەمەش بە ئامانجی ئاڵو گۆری بازرگانی، گەشتیاری، کلتووری و ی، ئەکادیمی ، کشتوکاڵی هیتر لە نێوان هەردوو شاری (هەڵەبجە و گرنیکا).”
هەروەها جەخت لە خێراکردنی یاداشتی لەیەکتێگەیشتن و تەواوکردنی ڕێکارەکانی دەستەخوشکی هەردوو شار کرایەوە، دوایی دانانی بەرنامەیەکی هاوبەش وا بڕیارە پارێزگاری گرنیکا ساڵی داهاتوو سەردانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەڵەبجە بکات و دواتریش بۆ یادی ساڵانەی گرنیکا، پارێزگاری هەڵەبجە بە سەردانێکی فەرمی بانگهێشتی ئەو شارە بکرێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری گرنیکا، لۆگۆی شارەکەی پێشکەش بە دارەوان حاجی حامید کرد، کە لۆگۆکەی گەڵای دارێکە، سیمبولی ئازادی شارەکەیە و لای خۆیەوە نوێنەری حکومەتیش کتێبێکی سەبارەت بە مێژووی شاری هەڵەبجە و ئەلبومی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی پێشکەشی ناوبراو کرد.
سودەکانی دەستەخوشکی و یاداشتی لەیەکتێگەیشتن لەنێوان پارێزگای هەڵەبجە و گرنیکا بریتی دەبێت لەوەی، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی دروستکردنی پردی کلتووری و هونەری، گەشتیاری، ئەکادیمی، بازرگانی، ی و چەندین بواری تری هەڵەبجە و گرنیکا.
گرنیکا بە هەمان دۆخ و کارەساتی پارێزگای هەڵەبجەدا تێپەڕیوە، لە لایەن فرانکۆ، سەرۆکی پێشووی ڕژێمی ئیسپانیا بە فرۆکەی ئەڵمانیا و بە پاڵپشتی هیتلەر شارەکە بوردومان و خاپوور کرا و 85%ـی سوتێنرا و ئێستاش شارەکە پێشکەوتنی گەورەی بە خۆیەوە بینوە.



















Post Comment