پارێزگای‌ هه‌ولێر: پێنج پاركی گه‌وره‌ له‌ناوه‌ندی‌ شار دروست ده‌كرێن

پارێزگای‌ هه‌ولێر: پێنج پاركی گه‌وره‌ له‌ناوه‌ندی‌ شار دروست ده‌كرێن

جار بینراوە: (911)


پارێزگای ههولێر رایگهیاند كه پێنج پاركی گهوره له ناوهندی شار دروستدهكرێن و زیاتر له 40 ههزار داری جیاوازیش دهچێندرێن. 

ئهمڕۆ ههینی پارێزگای ههولێر له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “له پێناو زیادكردنی ڕێژهیی سهوزایی و زیاتر پاراستنی ژینگهی شار، له ناوهندی شاری ھهولێر له سهر ڕووبهری 200 دۆنم زهوی دهستكراوه به دروستكردنی 5 پاركی گهوره، كه تێیدا 40 ھهزار دار دهچێندرێت و ئهمساڵیش ههر پێنج پاركهكه تهواو دهكرێت”.
راشیگهیاندووه كه پاركهكان بریتین له:

1- دروستكردنی پاركێك له نزیك شهقامی 120 مهتری، لهسهر ڕووبهری 80 دۆنم زهویی و نزیكهی 8 ھهزار داری تێدا دهچێندرێت، لهئێستادا نزیكهی له 70%ی كارهكانی تهواو بووه.

2- دروستكردنی پاركی رهشكین لهسهر ڕووبهری 47 دۆنم زهویی و 16 ھهزار داری تێدا دهچێندرێت و له ئێستادا له 50%ی كارهكانی تهواو بووه.

3- دروستكردنی پاركی گهڕهكی نازدار له سهر ڕووبهری 4 دۆنم زهویی و 6 ھهزار داری تێدا دهچێندرێت و له 80%ی كارهكانی تهواو بووه.

4- دروستكردنی پاركی گهڕهكی ژیان لهسهر ڕووبهری 7 دۆنم زهویی و 5 ھهزار داری تێدا دهچێندرێت، كه ئهویش له 70%ی كارهكانی تهواو بووه.

5- پاركی یهكتربڕی شهقامی 150 مهتری كه ڕووبهرهكهی 60 دۆنمه و كاركردن تیایدا بهردهوامه.

راشیگهیاند كه “له شاری ھهولێر 26 پاركی گهوره و 204 باخچهی بچووك و 209 دارستان و 163 دوورگهی ناوهندی و 109 نافووره ههن.

بابەتى تر

👤
Live: 113 Today: 645 📊 Click Here