×

” پارتی و کلتوری شەڕی براکوژی “

” پارتی و کلتوری شەڕی براکوژی “

جار بینراوە: (17.1K)

ئاکار فازیل جەلال

نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لەدیداری مێری لەهەولێر ڕایگەیاند، کورد کلتوری شەڕی ناوخۆی تێپەڕاندووەو جارێکی دیکە شەڕی کوردان بەرامبەر بەیەکتری نابیننەوە، وتیشی خەڵک دەترسن لەوەی ئێمە لەگەڵ یەکێتی شەڕ بکەین، بەڵام ئێمە جارێکی دیکە شەڕ ناکەینەوەو لەیەکتری نزیکین نەک دوور.

ئەم وتانەی نێچیرڤان بارزانی لەکاتێکدایە هێشتا پارتی و بنەماڵەی بارزانی لەدژی کوردانی باکورو ڕۆژئاوای کوردستان دەستیان لەخیانەت و جاشایەتی هەڵنەگرتوەو لەگەڵ دوژمنانی کورد لەباشترین دان.

نێچیرڤان بارزانی بەئاشکرا دەڵێت ئێمە دۆستی دەوڵەتی تورکیاین، ئەمە باشترین بەڵگەیە لەسەر دژایەتی کوردانی باکورو ڕۆژئاوای کوردستان، هێشتا پارتی و بنەماڵەی بارزانی بۆ مانەوەی خۆیان لەدەسەڵات ئامادەن شەڕی پەکەکە و هەسەدە بکەن، هەرلەدژی کوردانی باکورو ڕۆژئاوا هەموو جۆرە هاوکاریەکی دەوڵەتی فاشیستی تورک دەکەن.

پارتی و بنەماڵەی بارزانی نەک کلتوی شەڕی ناوخۆیان تێنەپەڕاندووە، بەڵکو هێشتا نیەتی لەناوبردنی ئەو حزبە کوردیانەیان هەیە کەبە ڕکابەری خۆیانیان دەزانن، تاکو ئێستا لەبەرامبەر یەکێتی نیشتیمانی ناخی پاک نیەو ئەگەر پێی بکرێت بەلۆژیکی هێز ئەو حزبە لەناو دەبات، هەر بەلۆژیکی هێزی چەک بزوتەنەوەی گۆڕانی لەکابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم کردە دەرەوەو ڕێگەی نەدا سەرۆکی پەرلەمان بچێتەوە هەولێر.

ئەم لۆژیکەی پارتی کەپێی وایە دەبێت ململانێ سیاسیەکان بەچەک یەکلایی بکرێنەوە هێشتا لەزهنی ئەواندا ماوەو کۆتایی نەهاتووە، شەڕی براکوژی و لەناوبردنی کورد بەدەستی کورد کلتورو نەریتی پارتی و بنەماڵەی بارزانیەو تائەبەد ڕێگەنادەن کورد یەکگرتوو بێت و یەک هێزی نیشتیمانی هەبێت، بەڵکو هەموان لەپێناو خۆیدا لەناو دەبات و هەرکات بیەوێت شەڕی خوێناوی براکوژی دەست پێ دەکاتەوە.

وتەکانی نێچیرڤان بارزانی ئەوەمان لەبیرناباتەوە کەهێشتا حزبەکەی بە فشاری چەک و کوشتن و گرتن و تێهەڵدان ململانێ لەگەڵ ڕکابەرەکانی دەکات، هەروەها بەزەبری هێزو هەڕەشەی لەناوبردن و کوشتن مامەڵە لەگەڵ ئازادیخوازان و ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی کۆمەلگەی مەدەنی دەکات، کەچی بۆ خەڵەتاندنی دونیای دەرەوە بانگەشەی مەدەنی بوون دەکات و دەڵێت کلتوری شەڕی ناوخۆمان تێپەڕاندووە.

بابەتى تر

👤
Live: 130 Today: 365 📊 Click Here