١٦ی ئۆکتۆبەر و خیانەتی بەردەوام
بەڵێن سەلیم محمد
لە ساڵی 2003 ەوە تا ڕۆژی 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، پارتە کوردییەکان دەسەڵاتی تەواویان لەکەرکوک و ناوچە کێشە لە سەرەکان هەبوو، بەڵام ماوەی 8 ساڵە تەواوی دەسەڵاتەکانیان لەو ناوچانە لەدەستداوە. هەرچەندە پارتی هۆکاری 16 ی ئۆکتۆبەرە “خیانەت”ی لە میلەتەکەی کردەوە، یەکێتیش هۆکارەکەی بۆ ریفراندۆم دەگێڕێتەوە. 16ی ئۆکتۆبەر دەرئەنجامی کورت بینی و سیاسەتە هەڵەکانی سەرکردایەتی سیاسی کورد بوو. ڕوودانی 16 ی ئۆکتۆبەری هەڵەی پارتی و یەکێتیە. پارتی دیموکراتی کوردستان، پێیوایە گەر پێشمەرگە لە کەرکوک شەڕی عێراقی کردبا، کەرکوک بە ئاسانی لەدەست نەدەدرا لە کاتێکدا کەرکووک فرۆشرابوو هەموو شتێک کۆتای پێهاتبوو لەلایەن پارتیەوە. بەرەبەیانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە شاری کەرکوک و شارۆچکەکانی خورماتوو، داقوق و حەویجە هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگەش بەبڕیاری بەرپرسانی هەرێم لەو ناوچانە کشانەوە.لەماوەی کەمتر لە48 کاتژمێردا تەواوی ئەو ناوچانەیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.















Post Comment