وەفدێکی باڵای یەکێتیی و گۆڕان لە سلێمانی کۆبونەوە

وەفدێکی باڵای یەکێتیی و گۆڕان لە سلێمانی کۆبونەوە

جار بینراوە: (25)

-

وەفدێکی باڵای بزووتنەوەی
گۆڕان، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی
کرد. سەردانەکە لە چوارچێوەی کارنامەی نوێی سەرکردایەتی بزووتنەوەکەدایە بۆ گفتوگۆکردن
لەسەر دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە
.

میدیاکانی گۆڕان
بڵاویانکردەوە ئامانجی دیدارەکە، گەیاندنی بەرنامەی کاری نوێی سەرکردایەتی
سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕانە بە لایەنە سیاسییەکان، کە دوای کۆنفرانسی ١٦ی شوباتی ئەمساڵ
لە کەرکوک، کارەکانیان دەستپێکردووە
.

لە کۆبوونەوەکەدا، جگە
لە تاوتوێکردنی یە دووقۆڵییەکانی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، بارودۆخی سیاسیی ئێستای هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بە گشتی تەوەری
گفتوگۆکان بوون
.

بابەتى تر

👤
Live: 73 Today: 1,467 📊 Click Here