ته‌مموز 20, 2025

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: ڕێگریی تەواومان کردووە لەوەی ماددەی هۆشبەر بچێتە ناو چاکسازییەکانەوە

جار بینراوە: (8.4K)

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ڕێگرییان کردووە لەوەی هیچ ماددەیەکی هۆشبەر بچێتە نێو چاکسازییەکان.

کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: گرنگە هەرێمی کوردستان نەخشە ڕێگەیەکی هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر. دەشڵێت: ئێمە لە کوردستان خاوەنی شەش چاکسازیین کە تیایاندا سەنتەری تایبەت بە چارەسەریی ئالوودەبووان هەیە، تا ئێستا 765 کەس چارەسەرییان وەرگرتووە.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: لەو شەش چاکسازییەی هەرێمی کوردستان، سێ چاکسازیی بۆ پیاوان، سێ چاکسازیش بۆ ئافرەتان و منداڵانن، ماددەی هۆشبەر بە دەگمەن دەگاتە نێو چاکسازییەکان، مەگەر کەسوکاری بەندکراوان لە شوێنێک بیشارنەوە، پاسەوانەکانی چاکسازییەکان نەتوانن بیدۆزنەوە. ئێستا بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر لە نێو چاکسازییەکاندا لەگەڵ قاچاخچیانی دەرەوە، بە تەواوەتی بنبڕ کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © All rights reserved For Koibas