وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تاوان و ڕووماڵكردنی ڕاستەوخۆی قەدەغە کرد

_
ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 9ـی 2025، وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوكردنەوەی وێنە و ی تاوان و ڕووماڵكردنی ڕاستەوخۆی قەدەغە کرد.
وەزارەتی ڕۆشنبیری نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و گشتاندنی کردووە و بۆ گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان نێردراوە، بڵاوكردنەوەی و وێنەی تاوان و تۆمەتباران و ڕووماڵكردنی ڕاستەوخۆی تاوانەكان قەدەغە كراوە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، پیشاندانی تۆمەتبار و شوێن و كاتی ئەنجامدانی شەڕ و تاوانەكان، لە ڕووی یاساییەوە كاریگەریی گەورەی لەسە ڕێڕەوی لێكۆڵینەوە دەبێت، لە هەمان كاتدا كاریگەریی لەسەر لایەنی كۆمەڵایەتی و دەروونیی هاووڵاتیان هەیە، ئەوەش كێشەی خێزانی و ناوچەیی و نەتەوەیی دروست دەكات، چونكە خەڵكانێك ئەو بابەتانە بۆ بەكارهێنانی سیاسی و هاندان و دووبەرەكی و ئاژاوە دەقۆزنەوە.
هەروەها وەزارەتی ڕۆشنبیری داوا لە گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان و ڕایەڵەكانیان دەكات، بە هیچ شێوەیەك وێنە و ی هیچ ڕووداوێكی تاوان و شەڕێك بڵاو نەكەنەوە، هەروەها ڕووماڵی ڕاستەوخۆی شوێنی ڕووداویش قەدەغەیە.















Post Comment