ته‌مموز 20, 2025

وەرزش کردن ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

جار بینراوە: (3.4K)

وێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە کە وەرزش کردن کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.


توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کە لە گۆڤاری ” New england Journal of Medicine” بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە، ئەنجامدانی وەرزشی رۆژانە بەتایبەت ئەوانەی لە شێرپەنجە ڕزگاریان بووە ئەگەری دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەکە نزیکەی ٩٠٠ نەخۆشی شەش وڵاتی لەخۆگرتووە کە چارەسەری شێرپەنجەی قۆڵۆنیان بۆ کراوە، ئەوان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دابەشکراون بەسەر دوو گروپدا، یەکێکیان ئامۆژگاری سادەی تەندروستییانوەرگرتووە، ئەوانی دیکە بەشدارییان لە بەرنامەیەکی وەرزشی کردووە لەگەڵ ڕاهێنەری تایبەتمەند، دوای ماوەی بەدواداچوون بۆ ماوەی نزیکەی ٨ ساڵ، ئەنجامە سەرنجڕاکێشەکان تۆمارکران، بەم شێوەیە:

– مەترسی دووبارەبوونەوەی شێرپەنجە لە گروپی وەرزشکردندا بە ڕێژەی ٢٨% کەم بووەتەوە.

– مەترسی مردن بە ڕێژەی 37% کەمی کردووە.

– باشتربوونی بەرچاو لە توانای جەستەیی و ئاستی بەکارهێنانی ئۆکسجین.

دکتۆر لیانا وێن نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە، جەختی لەوە کردەوە کە وەرزشکردن رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە مانەوەی جەستە بە تەندروستی، چالاکیی جەستەیی یارمەتی کۆنترۆڵکردنی کێش و ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان و کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات، هەموو ئەو هۆکارانەش کاریگەرییان لەسەر گەشەکردن یان دووبارەبوونەوەی شێرپەنجە هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © All rights reserved For Koibas