وه‌زیری رۆشنبیری: كتێبخانه‌ی گشتیی چه‌مچه‌ماڵ بنیات ده‌نێینه‌وه‌

وه‌زیری رۆشنبیری: كتێبخانه‌ی گشتیی چه‌مچه‌ماڵ بنیات ده‌نێینه‌وه‌

جار بینراوە: (1.2K)


حهمهی حهمهسهعید، وهزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومهتی ههرێمی كوردستان له پهیامێكدا، وێڕای دهربڕینی هاوخهمی بۆ كهسوكاری قوربانیانی لافاوهكهی چهمچهماڵ و تهكیه و سنووری پارێزگای كهركوك، رایگهیاند كه به هۆی لافاوهكه زیانی زۆر بهر بهڕێوبهرایهتیی ڕۆشنبیری و كتێبخانهی گشتیی چهمچهماڵ كهوتووه.

وهزیری ڕۆشنبیری دهڵێت: “به هۆی ههڵسانی لافاو، بهڕێوبهرایهتیی ڕۆشنبیری چهمچهماڵ و كتێبخانهی گشتیی چهمچهماڵ زیانێكی زۆریان بهركهوتووه و بهو هۆیهوه بهشێكی زۆری كتێبهكانی كتێبخانهكه، تهڕ بوون و كهوتوونهته ژێر لیتهی لافاوهكه و هۆڵهكانی خوێندنهوه زیانی ماددی زۆریان بهركهوتووه”.

وتیشی: “ههوڵی جددی دهدهین و كار بۆ ئهوه دهكهین به زووترین كات، كتێبخانهكه نۆژهن بكرێتهوه و پێداویستییهكانی دابین بكرێنهوه”.

بههۆی ئهو لافاوهی دوێنێ قهزای چهمچهماڵ و چهند ناوچهیهكی گرتهوه، دوو كهس گیانیان لهدهست دا و 12ی دیكهش برینداربوون، جگه لهوهش زیانی ماددی بهر ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان و دامودهزگاكانی حكومهت كهوت و لهنێویشیاندا  كتێبخانهی گشتیی شارهكه.

بابەتى تر

👤
Live: 101 Today: 1,319 📊 Click Here