وه‌زیری‌ خوێندنی‌ باڵا بڕیارێكی‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خوێندكارانی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری دا

وه‌زیری‌ خوێندنی‌ باڵا بڕیارێكی‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خوێندكارانی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری دا

جار بینراوە: (1.6K)


وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانسی ههرێمی كوردستان بڕیاریدا به لێخۆشبوون له كرێی خوێندنی بهكالۆریۆس و ماستهر و دكتۆرا بۆ خوێندكارانی چهمچهماڵ و دهوروبهری.
وهزارهتی خوێندنی باڵای ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “لهپێناو بهشداریكردن و هاوخهمی لهگهڵ خهڵكی چهمچهماڵی ئازیز و دهوروبهریدا و بۆ بهدهنگهوه هاتنی قوتابیان و خوێندكارهكانیان لهم كارهساته سروشتیهدا، به ئیمزای د. ئارام محهمهد قادر وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی بڕیاردرا به: لێخۆشبون له پارهی كرێی خوێندنی قوتابی/ خوێندكارانی دانیشتوی قهزای چهمچهماڵ و دهوروبهری كه به پارالێل یان خوێندنی ئێواران وهرگیراون له خوێندنی بهرایی (دبلۆم و بهكالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستهر، دكتۆرا)، له سهرجهم زانكۆكان بۆ بڕی ماوهی كرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026)”.

جهختیش لهوه كراوهتهوه كه “پێویسته خوێندكاران به دیكۆمێنتی یاسایی بیسهلمێنن كه دانیشتوی قهزای چهمچهماڵن یان ئهو شوێنانهی كه زیانیان بهركهوتووه بۆ ئهوهی بڕیاری لێخۆشبون له كرێی خوێندن بیانگرێتهوه”.

بابەتى تر

👤
Live: 164 Today: 711 📊 Click Here